يستقبلسەماحەتی حەكیم داوا دەكات سوود لە پێكهاتەكانی گەل وەربگیرێت بۆ ئەوەی پەیوەندی باشتر لەگەڵ ناوچەكە و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دروست بكرێت رئيس طائفة الارمن الأرثوذكس
لە رۆژی 28-11-2022 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی بەكێتی نێودەوڵەتی كلدانییەكان كەوت كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز سام بۆنۆ بوو، لەم دیدارەدا بیروڕا سەبارەت بە هەمەجۆری پێكهاتەكان لە عێراق و ناوچەكەو وڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە پێكهاتەی مەسیحی لە عێراق ئەكتیڤە و هەرگیز بە ژمارەیان هەڵسەنگاندیان بۆ ناكرێت، بەڵكو ئەوان بە ئامادەبوون و مێژوویان و بەشداری كردنیان لە بنیاتنانی عێراق و بەشێكی دانەبڕاو لە عێراق سەیر دەكرێن، هەورەها گرنگی بەڕێوەبردنی هەمەجۆری پێكهاتەكانی لە عێراق دووپات كردەوە و گوتی بەڕێوەبردنی بەم شێوەیە لە عێراق هێزە بۆ كۆمەڵگاكەمان ئەویش بەهۆی فرە خوێندنەوە و فرە كەلتووری لە وڵات، ئەمەش هۆكارێكی گرنگە بۆ ئەوەی ئەو پێكهاتانە وەك پردێك بەكاربهێنرێن تا باشتر لەگەڵ گەلانی دیكەی جیهان پەیوەندی پەیدا بكەین، لە كۆتایشدا داوای كرد كە مەسیحییەكان بەخواستی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە بنیاتنانی وڵاتەكەیان بكەن و لێرەش پێویستە زمینەیەكی باشیان بۆ بڕەخسێت.