سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی تاییفەی ئەرمەنە ئۆسۆزەكسەكانی عێراق دەكات و بەشداریكردنی هەموو پێكهاتەكان لە بەڕێوەبردن دووپات دەكاتەوە
لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 30-11-2022 سەماحەتی عەماڕ ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز ئۆشاكان كۆلكۆیان سەرۆكی ئەرمەنی ئۆرسۆزەكسی عێراق و شاندی یاوەری كرد، لەم چاوپێكەوتنەدا سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی وەرگرتنی سەرۆكایەتی ئەرمەنەكانی عێراقی لە ئۆشاكان كرد و داوای كرد فرە پێكهاتەیی عێراق بقۆزنەوە لەڕێگەی بەرێوەبردنی بەشێوەیەكی دروست، هەروەها كار لەسەر ئەوە بكەن كە پێكهاتە عیراقییەكان بكەن بە پردێك بۆ ئەوەی لەگەڵ ولاتان و گەلانی جیهان پەیوەندی باشتر دروست بكرێت.
لەدرێژەی چاوپێكەوتنەكە سەماحەتی حەكیم لەگەڵ سەرۆكی تایفەی ئەرمەنەكان بیروڕایان سەبارەت بە دۆخی كۆمەلایەتی عێراق و دۆخی پێكهاتەی مەسیحی ئاڵوگۆڕ كرد و تێیدا سەماحەتی دووپاتی كردەوە ڕۆڵی مەسیحییەكانی عێراق بە ژمارەیان ناپێورێت بەڵكو بە بەهای كۆمەڵایەتی و دەوڵمەندی كەلتووریان هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت.