سەماحەتی حەكیم بەهۆی هەڵوێستی لە پاراستنی بەنەماكانی ئیسلام عەەرەب لە مۆندیال ستاشی وڵاتی قەتەر دەكات
لەدیدارێكی لەگەڵ باڵیۆزی قەتەر لە عێراق سەماحەتی عەمار حەكیم ستایشی ولاتی قەتەری كرد ئەویش بەهۆی هەڵوێستی وڵاتەكە لە پاراستنی بنەماكانی ئیسلام و عەرەب لە مۆندیالی جیهانیدا، لەم بارەیەوە سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا ئەمڕۆ دووەشەممە 28-11-2022 چاوی بە بەڕێز شێخ خالید بن حەمەد باڵوێزی قەتەر لە عێراق كەوت و لەم دیدارەدا باس لە بابەتە هاوبەشەكان و پەیوەندی عێراق و قەتەر و تازەترین بارودۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكە بەگشتی كرا.
هەروەها سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە باڵێۆزی قەتەر كرد بەبۆنەی ئەو میواندارییە سەرسوڕهێنەرەی مۆندیال لە ولاتی قەتەر كە تا ئێستا بەسەركەوتوویی بەڕێوە دەچێت و بابەتی پاراستنی مۆرك و بنەماكانی ئیسلامی و عەرەبی و مرۆڤایەتی لە بەڕێوەبردنی ئەوپاڵەوانێتیەی لەلایەن ولاتی قەتەری بەرز نرخاند.
لەكۆتایشدا سەبارەت بە بارودۆخی عێراقی سەماحەتی ڕایگەیاند كە ئێستا عێراق زۆر بایەخ بە كرانەوە بە ڕووی ولاتانی دراوسێ و جیهان دەدات و حكومەتی عێراقیش هەموو زەمینەیەكی لەباری بۆ سەركەوتن هەیە، ئەوانیش خۆیان لە پشتگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی و سەقامگیری باری ئەمنی و باشی باری دارایی و هەبوونی پارەوە خۆی بەرجەستە دەكات، جگە لەوەش عێراق لە هەوڵی جیدی دایە بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتە عەرەبییەكان هەبێت بەتایبەتی قەتەر كە هیوادارین لە هەموو ڕوێكەوە هەماهەنگی و هاوكاری نێوانمان هەبێت.