• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات كێشەكانی بەغدا و هەرێم لە ڕێگەی دەستوور و گفتوگۆ چارەسەر بكرێن

    2022/ 11 /28 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات كێشەكانی بەغدا و هەرێم لە ڕێگەی دەستوور و گفتوگۆ چارەسەر بكرێن

    لە ڕۆژی یەكشەممە بەرواری  27-11-2022 ، لە كاتی پێشوازی كردنی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ میوانەكەی بیرو ڕاو بۆچوونیان سەبارەت بە پێشهات و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرد، هەورەها لە دیدارەكەدا باس لە خەبات و مێژووی هاوبەشیان لەگەڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی و سەركردەكانیان و بنەماڵەی بارزانی كرا لە بەرپەرچدانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی دكتاتۆریەت و تیرۆر و هەروەها بەشداری كردنیان لە بنیاتنانی ئەزموونی دیموكراتیەتی تازە لە عێراق، هەروەها هاوخەمی و پرسەی خۆی ئاراستەی گەلی كورد كرد  سەبارەت بە ڕووداوەكانی  تەقینەوەكانی سیستەمی غاز، كە لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستاندا بەم دواییە ڕوویاندا.

    سەماحەتی حەكیم لەم دیدارە داوای كرد كە بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەرێم پشت بە دەستوور و گفتوگۆ ببەسترێت و ڕاشیگەیاند كە دەستبەرداربوون یان تەنازول كردن  بۆ عێراق و  بەرژەوەندی نیشتمانی بۆ بەرژەوەندییەكانی هەموو لایەك باش دەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ بوونی هەلێكی باش بۆ تێپەڕكردنی هەموو ناكۆكییەكان ئەگەر هەموو لایەنەكان ئیرادە و خواستی چارەسەركردنیان هەبێت، هەروەها ئەگەر بۆ دروستكردنی هەر پەیوەندییەك پشتیان بە بنەمای ماف و ئەركەكان قایم كرد، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە سەروەری عێراق پارێزراو بێت و پابەندی دەستوور بین و ڕێگا نەدرێت عێراق جارێكی دیكە وەك دەروازەیەك یان بنكەیەك بۆ هەڕەشەكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكار بێت، هەروەها گوتیشی كە پشتگیری حكومەتی ئێستا و ڕێڕەوی كاركردنی دەكات لە دابین كردنی خزمەتگوزای و دابین كردنی هەلی كار و چارەسەركردنی بێبەشبوونی چەند شار و پارێزگایەك لەم بوارانە، لە ڕووی ئەمنیشەوە سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە تیرۆر تا ئێستاش وەك هەڕەشەیەكی ئەمنی ماوە، وێرای ئەوەی هەڕەشەی عەسكەرتاری كۆتایی پێ هاتوە، بۆیە پێویستە هەمیشە هەماهەنگی لە ڕووی ئەمنی و زانیاری ئاڵوگۆڕ كردن لەم بوارەیەوە بەردەوام هەبێت.

    Related News