• سەماحەتی حەكیم پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری نزیكترین ڕێگایە بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی هاولاتیان بە ڕژێمی سیاسی

    2022/ 11 /27 

    سەماحەتی حەكیم پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری نزیكترین ڕێگایە بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی هاولاتیان بە ڕژێمی سیاسی

    ڕۆژی شەممە بەرواری 27-11-2022 لەچاوپێكەوتنی لەگەڵ بەڕێز موسەنا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم بە ئامادەبوونی خالد عوبێدی، سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پشتگیری كردنی حكومەت و ڕێرەوی كاركردنی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری  دووپات كردەوە و ڕایگەیاند كە دابین كردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵك كورت ترین ڕێگایە بۆ ئەوەی متمانەی خەڵك بە رژێمی سیاسی بگەڕێتەوە.
    سەماحەتی داواشی كرد كە هەماهەنگی و هاوكاری زیاتر لە نێوان وەزارەتەكان و ئەنجومەنە ناوخۆییەكان هەبێت، هەروەها بەڵانسی سیاسی لە ولات هاوسەنگ بكرێت و بایەخی زیاتریش بە ناوچە ئازاد كراوەكان و شارە بێ بەشكراوەكان لە خزمەتگوزاری بدرێت، هەروەها لە كۆتاییدا جەختی كرد كە پێویستە پاڵپشتی حكومەت بكرێت و زیاتر كار بۆ سەركەوتنی بكرێت و لەسەر كرانەوەش بەڕووی ولاتانی دەوروبەر و جیهاندا بەردەوام بین.

    Related News