سەماحەتی حەكیم چاوی بە پیاو ماقووڵانی هۆزی (ثەراون) دەكەوێت و لە هێرشێكی بە بەرنامە بۆ گەورە كردنی نەرێنیەكان و بچووكردنەوەی ئەرێنیەكان ئاگاداریان دەكاتەوە
ڕۆژی 26-11-2022 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە گەورە و پیاوماقوولانی هۆزی (ثەراون) كەوت كە سەر بە میرنشینی بەنی حەسنن لە ناوچەی فوڕاتی ناوەراست، لە دیدارەكەدا لەگەڵ شێخ و گەورەكانی ئەم هۆزە بەڕێزەدا سەماحەتی حەكیم باسی مێژووی پڕ لە پاڵەوانێتی ئەوانی لە قۆناغە چارەنووسازەكانی مێژووی عێراقدا لە بەرامبەر دیكتاتۆریەت و تیرۆر خستە ڕوو.
هەروەها سەماحەتی دید و بۆچوونی خۆی بۆ هۆكار و ئەو پالپشتیانەی كە ناسنامەی ئیسلامی و عێراقیان پاراستوە دەربڕی و ئاماژەی كرد كە ئەوە بەهۆی گەڕانەوە بۆ مەرجەعیەتی ئاینی و دروشمە حوسەینییەكان و هۆزەكانی عێراق هاتوەتە دی، هەروەها گوتیشی كە پازدان لەسەر هەر یەكێك لەو ڕوكنانەی ئەو هاوكێشەیە دەبێتە هۆی تێكدان و شڵەژانی دۆخی عیراق و بەڵگە و نموونەش لەسەر ئەوە زۆرن.
لەدرێژەی قسەكانی سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە ئەو دۆخە سیاسییە سەختەی عێراق لە ساڵی ڕابردوو پێی تیپەڕبوو، بەهۆی داخراوی بارودۆخی سیاسی و ئەنجامە ناهاوسەنگەكانی هەڵبژاردەنەكان بووە، هەروەها ئاماژەی كرد كە هۆكارەكانی سەركەوتنی حكومەتی سوودانی بەهۆی پاڵپشتی نێودەوڵەتی و هەرێمی و باشی باری دارایی و سەقامگیری بارودۆخی ئەمنی بووە، ئەوە وایكردوە كە سەرۆكی وەزیران دید و بۆچوونی ڕوونی سەبارەت بە كێشەو قەیڕانەكان و چارەسەرییەكانیش هەبێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە دەبێت بایەخێكی زۆر بە پارێزگاكان بدرێت و هەروەها دانیشتنێكی ئەنجومەنی وەزیران مانگانە لە هەر پارێزگایەك بكرێت، هەروەها هۆشداری دا لەوەی كە هێرشێكی بە بەرنامە لە ئارادا هەیە بۆ ئەوەی كارە نەرێنی و سلبیەكان گەورە بكرێن و كارە ئەرێنی و باشەكانیش بچووك بكرێنەوە، لێرەش سەماحەتی داوای كرد هەمووان بە چاوێكی ڕاست و واقعی و بە ئارامییەوە بڕواننە بارودۆخەكە و گوتیشی پێویستە ئاستی خواستەكان بەپێی توانای بەردەست بن.