• سەماحەتی حەكیم لەدیداری هەندێك لە پارێزگاران باسی بابەتی خزمەتگوزارییەكان و هاوسەنگی لە نێوان پرۆژە ستاراتیژی و خزمەتگوزارییەكانی رۆژانە دەكات

    2022/ 11 /25 

    سەماحەتی حەكیم لەدیداری هەندێك لە پارێزگاران باسی بابەتی خزمەتگوزارییەكان و هاوسەنگی لە نێوان پرۆژە ستاراتیژی و خزمەتگوزارییەكانی رۆژانە دەكات

    لەم بارەیەوە لە بەرواری 25-11-2022 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە دیداری چەند پارێزگارێك چەختی كرد لەسەر ئەوەی كە سەركەوتنی پارێزگاكان واتای سەركەوتنی سەرتاپای عێراقە، هەروەها داوای لە پارێزگارەكان كرد كە بایەخی زیاتر بە لایەنی ڕاگەیاندن بدەن ئەویش لەرێگەی پێناساندنی هاوڵاتیان بەو كارانەی ئەنجام دراون یان ئەوانەی لەژێر جێبەجێكردنن و باسی ئەو كارانە بكەن كە لەسەرووی لیستی  بەرنامەی داهاتووی كارن.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە هاوسەنگی لە نێوان پڕۆژە ستراتیژییەكان و ئەو خزمەتگوزارییانە هەبێت كە هاوڵاتی بەشێوەیەكی رۆژانە پێویستی پێیەتی، هەروەها بە پێویستی زانی كە ئەو پڕۆژانەی نزیكن لەوەی جێبەجێ بكرین بخرێنەوە بواری جێبەجێكردن و كاری لەسەر بكرێت تا پڕۆژەكە پەكی نەكەوێت، هەروەها داوای كرد لەگەڵ وەزارەتەكان و پڕۆژەكانیان هەماهەنگی تەواو هەبێت و لەگەڵ وەزارەتی پلان دانانیش بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان دیدی هاوبەشیان هەبێت، هەورەها بایەخ بە كەرتی تەندروستی و كەرتی پەروەردە و دابین كردنی هەلی كار بدرێت.
    لەدرێژەی قسەكانیدا سەماحەتی حەكیم داوای كرد كە زەمینە خۆش بكرێت بۆ چوونە ناو ئەو جۆرە وەبەرههێنانەی ئابووری وڵات دەبووژێنێتەوە، كە ئەوەش دەبێت تەنها بەهۆی هێزی دەوڵەت و یاساكانی خۆی دەكرێ ئەنجام بدرێت، هەروەها ڕكابەری لەسەر سەركەوتن و كاری باشی لە نێوان پارێزگاكان بە گرنگ وەسف كرد.
    لەكۆتایی قسەكانیدا سەماحەتی ئاماژەی كرد كە دەبێت ئەو پارێزگایانەی زانكۆی ئاست بەرز و سەنگینیان هەیە و تاقی كردنەوە و ئەزموونییان لە ڕووی زانستی و هونەری بەرزە پێویستە سوود لە تواناكانیان وەربگیرێت و هەوڵیش بدرێت ئەو بەهرەمەندانەی لە دەرەوەی وڵاتن هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەیان بدرێت بۆ ئەوەی خزمەتی عێراق بكەن، هەروەها بابەتی قەرەبوو كردنەوەی پارێزگاكان بە پارەی پترۆدۆلار یان دەروازە سنوورییەكانی بە پێویست وەسفكرد.

    Related News