سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانی دەكات و باسی پێشهاتە سیاسیەكان وپەیوەندییە دوو قۆڵیەكان دەكات
لەڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 24-11-2022 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز ماڕك برایسۆن باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد و لەم دیدارەدا باسی گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی عێراق و بەریتانیا لە هەموو ڕوێكەوە كرا، بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و سەروەری عێراقی تێدا پارێزراو بێت.
سەماحەتی لە لایەن جەنابی بالیۆزی بەریتانیا، گوێبیستی پشتگیری وڵاتەكەی بۆ ڕێڕەوی حكوومەتی سوودانی و دروستكردنی پەیوەندی هەرێمی و نێودەوڵەتی هاوسەنگ بوو، هەروەها سەقامگیری عێراق لە ڕووی ئەمنی و سیاسی بەگرنگ وەسف كرا وەك مەرجێك و دەروازەیەك بۆ بووژانەوەی ئابووری و چوونە نێو وەبەرهێنان و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات لەقەلەم درا، هەورەها گوتیشی كە ئەو تاقیكردنەوەیە سەلماندوویەتی كە ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە و بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بە ئەمن ئاسایشی عێراقەوە بەندن.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە سیستەمی ئابووری عێراق زیاتر بەرەوپێش بچێت، ئەویش لە رێگەی چاككردنەوەی سیستەمی بانكی و پشتگیری كەرتی تایبەت و دابین كردنی هەلی كار بۆ كوڕانی ئەو نیشتمانە و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ولاتانی ناوچەكە و جیهان لەم بوارەدا، كە بەریتانیاش یەكێكە لەو وڵاتانەی ئەزموونی زۆری هەیە.