• سەماحەتی حەكیم.. پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری خێراترین ڕێگایە بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتی بە ڕژێمی سیاسی بگەڕێتەوە

    2022/ 11 /23 

    سەماحەتی حەكیم.. پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری خێراترین ڕێگایە بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتی بە ڕژێمی سیاسی بگەڕێتەوە

    دوێنێ چوارشەممە بەرواری 23-11-2022 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی لە بەڕێز خالید كبیان كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی بزووتنەوەی (عطاء) و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و دووپاتی كردەوە كە پێویستە كار لەسەر ئەوە بكرێت كە متمانەی هاوڵاتی بە ڕێژمی سیاسی بگەڕێتەوە و خزمتگوازری زیاتر پێشكەش بكرێت، لەبەر ئەوەی ئەوە خێراترین ڕێگایە بۆ ئەوەی ئەو ئامانجە بهێتە دی.
    هەروەها سەماحەتی حەكیم جارێكی دیكە جەختی لەسەر پشتگیری كردنی حكومەتی  سودانی كردەوە، وێرای ئەوەی كە لە حكومەت بەشدار نین وئاماژەی كرد كە گرنگترین ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی سەركەوتنی ئەو حكومەتە پشتگیری نێو دەوڵەتی و هەرێمی یە جگە لە پشتگیری و سەنگی پەرلەمانی لە حكومەت و سەقامگیری ئەمنی و باشی باری دارایی.
    لەكۆتاییشدا سەماحەتی  دووپاتی كردەوە كە دەبێت یاسای تازە دەربكرێت كە بەشێویەك بێت لە هاولاتیان و بەرژەوەندییەكانیان نزیك بێت و داواشی كرد كە ئاستی پەرلەمانی و تەشریعی و چاودێری بەشێوەیەك بێت كە قەرەبووی قۆناغی پێشوو بكاتەوە و پاڵپشتی زیاتری ڕێڕەوەكانی حكومەت بكات بۆ ئەوەی باشتر خزمەتی گەل بكرێت و هیواكانی بەدی بێت.

    Related News