• لەچاوپێكەوتنی وەزیری تەندروستی سەماحەتی حەكیم داوای پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دەكات

    2022/ 11 /22 

    لەچاوپێكەوتنی وەزیری تەندروستی سەماحەتی حەكیم داوای پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دەكات

    لە دیدارێكی سەماحەتی عەمار ئەلحكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ سالح حەسناوی وەزیری تەندروستی لە رۆژی دووشەممە بەرواری 21-11-2022 دا،  بەڕێزیان چەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە هاوڵاتانیان بكرێت، هەورەها سەماحەتی  دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەو نەخۆشخانانەی لەژێر دروستكردندان زوو تەواو بكرێن و تیشك بخەنە سەر ئەوانەی كە لە دوایین قۆناغەكانی بنیات نانن، دواتر سەماحەتی حەكیم گوێبیستی قسە و پێشنیارەكانی وەزیری تەندروستی بوو سەبارەت بە باشكردنی كەرتی تەندروستی و پلانەكانی وەزارەت لەم بارەیەوە، ئینجا سەماحەتی ئەلحكیم ڕوونیكردەوە كە پێویستە سوود لە ئەزموونی هەموو ئەو كەسانە وەربگیرێت كە لێرەن یان لەدەرەوەی عێراق بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە هاوڵاتیان بكرێت، هەروەها داوای كرد هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ كەرتی تایبەت بكرێت بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی مۆدیڕنی زیاتر و بنكەی تەندروستی پسپۆر دروست بكرێت، هەروەها بۆ ئەوەی یاسای زامنكردنی تەندروستی ئەكتیڤ بكرێتەوە و بایەخی زیاتریش بە كاستە پزیشكییەكان بدرێت، تا كەشوهەوایەكی لەبار بۆ كاركردن بڕەخسێت، لەكۆتاییشدا دووپاتی كردەوە كە پێویستە پەیوەندییەكی تەواوو هەماهەنگی  لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و حكومەتە هەرێمییەكانی پارێزگاكان هەبێت.

    Related News