• سەماحەتی حەكیم .. ژنان بەپرسیارێتی گەورە لەئەستۆ دەگرن و پەیوەندییان لەگەڵ پیاو دەركەوتنە نەك جیاوازی پێكردن

    2022/ 11 /20 

    سەماحەتی حەكیم .. ژنان بەپرسیارێتی گەورە لەئەستۆ دەگرن و پەیوەندییان لەگەڵ پیاو دەركەوتنە نەك جیاوازی پێكردن

    لەچوارچێوەی كۆنگرەی ساڵانەی ڕێكخستنی سەركردە ئافرەتەكانی نێو ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی  لە 19-11-2022 دا، سەماحەتی عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ئەركەكانی ژنانی لەم قۆناغە دووپات كردەوە  و گوتی " ژنان بەرپرسیارێتییەكی گەورەیان گرتوەتە ئەستۆ و پەیوەندی ئەوان لەگەڵ پیاوان پەیوەندییەكی دەركەوتن و درەوشانەوەیە لەكۆمەڵگا نەك پەیوەندی جیاوازی پێكردن" ، لێرەش ئاماژەی بە چەند كەسایەتییەكی سەركردەی ئافرەتی سەردەمی ئیسلام كرد وەك سەیدە ئەلزەهرا و سەیدە زەینەب و درودی خوایان لێبێت، كە رۆڵیان هەبوو لە پاراستن و جێگیركردنی پرۆژەی پەیامی پیرۆز لەو ساتەدا.
    سەماحەتی عەمار ئەلحەكیم لە درێژەی قسەكانیدا ڕوونیكردەوە، كە وێرای ئەو پێشكەوتنەی ئافرەتان لەڕووی مافەكانیان بەدەستیان هێناوە، بەڵام كۆمەڵگای ئێمە تا ئێستاش دوورە لە تێگەیشتن لە فیكری ئیسلامی ڕاستەقینە سەبارەت بە ئافرەت و تێروانینی ئیسلام لە رۆڵ و پێگەی ئافرەتدا، هەروەها دووپاتی كردەوە كە بنەمای سەركەوتن لە هەر پڕۆژەیەك پشت بەستنە بەخودای گەورە و تێگەیشتنی تەواوی پڕۆژەكەیە و باوەڕپێكردنە بەو كارە بۆ ئەوەی وەك سەرەتایەك بتوانن بڕوا بە ئەوانی دیكە بهێنن، لەم ڕووەش سەماحەتی حەكیم شانازی خۆی بە مێژووی ڕەوتی حیكمە و سەركردەكان و كەسایەتییەكانی دەربڕی بەوەی كەتوانیویانە بەشێویەكی دروست هەموو كاروانی ئاینی و نیشتمانی خۆیان بە نەوەكانی ئێستا ڕابگەیەنن.

    هەر لە میانەی قسەكانیدا سەماحەتی عەمار ئەلحەكیم ئاماژەی كرد كە پێویستە هەر لەسەر خوەكانی حیكمە بین كە خۆی لە دادەپەروەری و ناوەندگێری و كاركردن بۆ بنیاتنانی فیكری و رۆشنبیری دروست و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەرجەستە دەكات، لەبەر ئەوەی ئەوە فەلسەفەی ئەو ڕەوتەیە، بۆ ئەوەی بوار پێدان بە باشترینەكان و بۆ تەواوكردنی بناغەی بنیاتنانی ڕێكخستنەكان و گەڕان بەدوای كەسایەتی زیرەك و چالاكەكان، لێرەش بواری كاریگەری كۆمەڵگا دەبێت، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویستە نموونەی ڕاست و دروست پێشكەش بكریت و توانای گفتوگۆكردن و قۆستنەوەی بۆشاییە زیندەگی و ئەگەرەكان پەیڕەوی بكرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەكە و ئامانجەكان و خاسیەتەكانی بە خەڵك بگەینن.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی عەمار ئەلحەكیم داوای كرد كە زیاتر هەوڵ بدەن دڵسۆزی لای خەڵك بچەسپێنن بێ ئەوەی توندڕەوی و زۆرەملێی تێدا هەبێت، هەروەها گوتی با پەیڕەوی كردنێكی ژیرانە بێت نەك گوێرایەڵیەكی كوێرانە، هەروەها داوای كرد جووڵە بەرەو بۆشاییەكانی كۆمەڵگا بكرێت بە بەكارهێنانی بنەمای ڕكابەری پۆزەتیف لە قازانجكردن لە خێرو بێرەكاندا، هەروەها سەماحەتی هەڵوێستی سەبارەت بە پشتگیری حكومەت بێ بەشداركردن دووپات كردەوە و گوتی " ئەو هەڵوێستەی ئێمە وای كردوە ڕەوتی حیكمە لە هەموو لایەك نزیك بێتەوە، چ لە لای ئەوانەی لەحكومەت بەشدارن یان لە دەرەوەی حكومەت دان، هەروەها گرنگە بەردەوام پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانمان هەمیشە باش بن.

    Related News