• لە دیداری شاندی حیزبی دەعوە حەكیم پشتگیری حكومەتی سوودانی دووپات دەكاتەوە

    2022/ 11 /16 

    لە دیداری شاندی حیزبی دەعوە حەكیم پشتگیری حكومەتی سوودانی دووپات دەكاتەوە

    ڕۆژی سێشەممە 15-11-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی حیزبی دەعوەی نیشتمانی ڕێكخستنی عێراق كەوت كە بەسەرۆكایەتی خزەیر خەزاعی بوو، لەم دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا، هەروەها باس لە ڕێڕەوی حكوومەت لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و دابین كردنی هەلی كار و كاركردن بۆ گەڕانەوەی متمانەی هاولاتیان بە سیستەمی سیاسی كرا، لێرەدا سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گەڕانەوەی متمانەی هاوڵاتی  بە ڕژێمە سیاسییەكەی پەیوەستە بە ئاستی خزمەتگوزارییەكان و دابین كردنی خواست و هەوڵە پەسندەكانی هاوڵاتیان، هەروەها خوێندنەوەی خۆی بۆ سەركەوتنی حكومەتی سوودانی دووپاتكردەوە كە  بریتین لە پاڵپشتی هەرێمی و نێو دەوڵەتی و باشی باری دارایی و پشتگیری پەرلەمانی و سەقامگیری ڕووی ئەمنی، هەروەها سەماحەتی داوای كرد كە بەشدار بن  لە ڕووی سیاسی و پەرلمانی و میدیایی بۆ ئەوەی ئەو حكومەتە سەركەوتوو بێت.

    Related News