سەماحەتی حەكیم داوای نەهێشتنی گەندەڵی و پشتگیریكردنی پسوولەی خۆراك دەكات
لە دیدارێكی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ ئەسیر داود وەزیری بازرگانی كەڕۆژی سێشەممە 15-11-2022 ئەنجامدرا، بەڕێزیان بابەتی كاركردن بۆ نەهێشتنی گەندەڵی بە هەموو جۆرەكانی و بابەتی پشتگیری كردنی پسوولەی خۆراك و باشتر كردنی كوالیتی و زیادكردنی و دابەشكردنی لە كاتی خۆی بەشێوەیەكی مانگانە و دیاری كراو بۆ هاوڵاتیانی دووپات كردەوە.
لەم چاوپێكەوتنەدا سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە پێویستە پارە و قەرزە كەڵەكەبووەكانی جووتیاران لای وەرزارەتی بازرگانی بدرێتەوە و نرخی بەرووبوومەكان زیاد بكرێن وەك هاندانێك بۆ جوتیاران، هەروەها سەبارەت بە وەرگرتنی بەرووبوومەكانیان ئاسانكاریان بۆ بكرێت و دوا نەخرێن و بەروبوومەكانیان ڕەت نەكرێتەوە، هەورەها بەڕێزیان داوای كرد كە وەزارەت پلانی هەبێت بۆ كەمكردنەوەی هاوردەی بیانی بەتایبەتی ئەو بابەتانەی زیانی ئابووری و ژینگەیی بەوڵات دەگەیەنن، لەهەمان كاتدا ئاماژەی كرد كە پێوستە هەماهەنگی لەگەڵ وەرزارەتەكانی دارایی و پلان دانان و پیشەسازی بكرێت، بۆ ئەوەی ڕێگا لە كڕین و هێنانی هەندیك كەلوپەلی بیانی بگرن كە دەكرێت لێرە دروست بكرێن یان بەرهەم بهێنرێن، لەكۆتاییشدا داوای كرد كە هاوكاری گومرگی عێراق بكەن بۆ ئەوەی مافەكانی عێراق پارێزراو بن و پارەكان بە دروستی بخرێنە گەنجینەی عێراقەوە.