سەماحەتی حەكیم بۆ پێشخستنی كشتوكاڵ داوای سوود وەرگرتن لە تاقیكردنەوەی ئوسترالیا دەكات
ڕۆژی دووشەممە بەرواری 14-11-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ بۆلا گاتی بالیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كۆبووەوە، لەم دیدارەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی عێراق و ئوسترالیا و تازەترین بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا، هەروەها سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر ئەوە كرد كە پێویستە هاریكاری و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان عێراق و ئوسترالیا هەبێت بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری لە عێراق، ئەویش بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئوسترالیا لەم بوارە و هەروەها بە پشت بەستن بە تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و ئامێرە كشتوكاڵیە تازەكانی ئوسترالیا لەبواری دورێنە و ئاودان لەبەر ئەوەی لەم بوارەوە ئەوان پێشنگن.
هەورەها لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە خاڵە بەهێزەكانی حكومەت وەك پشتگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی و بوونی پارەیەكی زۆر و هاوسەنگی ئەمنی و پشتگیری پەرلەمانی دەبنە هۆكارێك بۆ ئەوەی كار لەسەر گەڕاندنەوەی متمانە بۆ پڕۆسەی سیاسی بكرێت لە ڕێگەی چەندین پڕۆژەی گەشەپێدان كە دەبنە هۆی باشبوونی بارودۆخی عێراقییەكان و هەلی كاركردنیش پەیدا دەكات، هەروەها لە كۆتایی قسەكانیدا سەماحەتی حەكیم خۆشحاڵی خۆی بە بەشداری ئافرەتان لە حكومەتی عێراقی دەربڕی و داوای كرد كە بواری زیاتریان پێ بدرێت لە ڕووی سیاسی و كەرتەكانی دیكە بەشێوەیەك كە لەگەڵ تواناكانیان بگونجێت.