سەید حەكیم داوا دەكات سوود لە ئەزموونی ژاپۆن لە بواری ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان وەربگیرێت و پەرەسەندنی دۆخی ناوچەكە كەمبكرێتەوە و سەقامگیری باشتر بكرێت
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت رۆژی چوارشەممە پێشوازی لە بەڕیز ئەكیرا ئیندۆ بالیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد و لەم دیدارە باسی پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و تۆكیۆ و چۆنیەتی پێشخستنی كرا، هەروەها سەید حەكیم جەختی لەوە كردەوە كە دەبێت سوود لە ئەزموونی گەورەی ژاپۆن لەبواری ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێدان وەربگیرێت.
سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە و داوای لە وڵاتانی جیهان كرد فشاری پێویست بكەن بۆ ئەوەی پەرەسندن كەمبكرێتەوە، تا كاردانەوەی نەرێنی و كاریگەری خراپی دیكەی بۆ سەر ئابووری جیهان نەبێت.
لەكۆتاییدا سەید حەكیم سروشتی دۆخی سیاسی عێراقی ڕوونكردەوە لەپاش كۆتایی هاتنی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی داعش دووپاتیشی كردەوە كە كۆتاییهاتنی ئەو ئەركانە بووەتە بەڵگەیەك لەسەر چاكبوونی دۆخی عێراق و دانپێدانانی نێودەوڵەتییە بەتوانای عێراق بۆ ئیدارەدانی دۆسێی ئەمنی و هاندانی عێراقییەكان بۆ ئاڵوگۆڕكردنی پەیامی دڵنیایی لەنێو عێراقییەكان و پتەوكردنی یەكڕیزی نێوخۆیی.