dسەید حەكیم: چالاككردنی پرۆژە پەككەوتوەكان و پاڵپشتی كردنی جوتیاران و بەڵیندەران بەشداری دەكەن لە دابین كردنی هەلی كار و باشكردنی ئەمنی خۆراك
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز عەبدئەلحوسێن عەبتان سەرۆكی پارتی ئیقتدار وزەتەن و ڕاویژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری ئاوەدان كردنەوە كرد، لەم دیدارە باس لە پرۆژە پەك كەوتووەكان كرا بۆ ئەوەی جارێكی دیكە سوودی لێوەربگیرێتەوە لەگەڵپاڵپشتی كردنی جوتیاران و بەڵێندەران كە دەبێتە هۆكاری ئەوەی هەلی كار دابین بكریت و ئەمنی خۆراكیش باشتر ببێت.
سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر قۆستنەوەی هەلی بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەكان لەبودجەی فیدرالی و داواشی كرد حكومەتە نێوخۆییەكان دەستەلاتی دەستووری و یاسایی پێ بدرێت و كارئاسانی بۆ بكرێت بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتی هاولاتاین بكات، داواشی كرد كامڵبوون لەئاست لەنێوان حكومەتە نێوخۆییەكان و وەزارەتەكانی دەولەت هەبێت.