سەیدرحەكیم هیواخوازە گفتوگۆیەكان بە كۆتاییهاتنی پەرەسەندن و گەڕانەوەی سەقامگیری بەكۆتا بێت
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك سەركردە و كادیرانی ئافرەتی رەوتی حیكمە لە پارێزگای دیوانییە ، روونیكردەوە كە پرۆژەی حیكمە پرۆژەی هاوسەنگی و ناوەندگیری و باڵادەستكردنی بەرژەوەندی وڵات و بیری خستنەوە بەو رۆڵانەی پرۆژەكە لە وێستگە گرنگەكانی مێژووی عێراق هەیبوە بەتایبەتی قۆناغی پاش 2003.
سەماحەتی ئاماژەی كردكە هێزی پرۆژەی ناوەندگیری و هاوسەنگی هێزێكە بۆ عێراق و داواشی كرد ناسنامەی ڕەوتەكە بەدەربخەن و كاری پێبكەن و چالاك بن.
سەماحەتی گوتیشی گواستنەوە لە قۆناغی بلاوبوونەوە بۆ قۆناغی كاریگەری پێویستە و پێكهێنانی تیمی سەركەوتوو پێوەرە بۆ پرۆژەكە و بۆ ناساندنی خەڵكی پێی، هەروەها داوای كرد ئەوانەی ناڕازین جیاز بكرێنەوە جا ئەوانەی یار بن یان نەیار یان خەڵكی دیكە كە لێیان تێكچووبێت، لەگەڵ ئەو كەسانەی كە خاوەن ئەجیندای تایبەتن و بەهۆی سەركەوتنی پرۆژەی حیكمە زیانیان بەركەوتوە و دەیانەوێت شتەكان بشێوێنن.
.سەید حەكیم هیوای خواست گفتوگۆیەكانی ئێستا هەیە ئەو پەرەسندنە بەكۆتا بهێنێت و سەقامگیری بگەڕێنێتەوە و داواشی كرد ئۆقرە لەسەر ڕكابەرییەكان و ئاستنەگەكان بگرن و داواشی بۆ چارەسەركردنی چەنكی دەرەوەی دەوڵەت دووبارە كردەوە كە دەبێت لەڕێگەی گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن بێت.