• سەید حەكیم داوا دەكات پەرەسەندن بوەستێت و سەقامگیری بگەڕێتەوە و گرنگی هاوبەشی عیراق وئەلمانی لە گەشەپێدان و ئاوەدان كردنەوە دووپات دەكاتەوە

    2026/ 11 /02 

    سەید حەكیم داوا دەكات پەرەسەندن بوەستێت و سەقامگیری بگەڕێتەوە و گرنگی هاوبەشی عیراق وئەلمانی لە گەشەپێدان و ئاوەدان كردنەوە دووپات دەكاتەوە


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز هندیا فەرەح كاربەڕێكەری كارەكانی باڵێۆزخانەی ئەڵمانیا لە عیراق كرد، لەم دیدارە باس لە پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی و چۆنیەتی پێشخستنی كرا بەشێوەیەك كە خزمەتی هەردوو ولات و گەلی دۆست بكات، هەروەها سەید حەكیم باسی گرنگترین ئەو ڕكابەرییانە كرد كە ئەم قۆناغە ڕووبەڕووی عێراق بوەتەوە.
    گوتیشی ڕكابەری ئابووری لەپێش هەموو ئاستەنگەكان دێت بەهۆی ئەو زیانەی عێراق لەڕووداوەكانی ناوچەكە بەریكەوتوە، داواشی كرد ولاتانی جیهانی ئەركی زیاتر و هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی پەرەسەندن بوەستێنن و سەقامگیری بگەڕێننەوە.
    سەماحەتی كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعشی بە بەڵگەیەك لەسەر چاكبوونەوەی عێراق و دانپێدانێكی نێودەوڵەتی وەسفكرد، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی خۆڕاگری ناوخۆیی و بڵاوكردنەوەی پەیامی دڵنیایی بۆ لەخۆ گرتنی هەمووان و ڕوونیشی كردەوە كە ئامادەبوونی ولاتێكی گەورەی وەك ئەڵمانیا گرنگە بۆ ئەوەی سوود لەو هەلانە وەربگرێت كە لە بوارەكانی بیناسازی و ئااوەدان كردنەوە و پرۆژەكانی گەشەپێدان سازكراون.

    Related News