• سەید حەكیم جەخت لەسەر پێشخستنی سیستەمی ئاودان و عەمباركردن و فراوانكردنی پلانی كشتوكاڵی دەكات بۆ قۆستنەوەی سامانە ئاوییەكان

    2026/ 10 /31 

    سەید حەكیم جەخت لەسەر پێشخستنی سیستەمی ئاودان و عەمباركردن و فراوانكردنی پلانی كشتوكاڵی دەكات بۆ قۆستنەوەی سامانە ئاوییەكان


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر موسەننا ئەلتمیمی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان كرد و لەم دیدارە باس لە سروشتی دۆخی ئاوو چۆنیەتی قۆستنەوەی و بەكارهێنانی سیستەمی ئاودانی نوێ و بەكار هێنانی باشترینەكان و جگە لەوەش باس لە پێشخستنی عەمبار كردن و كۆنترۆل كرد لە سەرتاپای وڵاتدا.

    سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر فراوانكردنی پلانی كشتوكاڵی بە دابینكردنی پانتایی زیاتری زەوی و داواشی كرد بایەخ بە جوتیاران بدرێت و هاریكاری لەگەڵ حكومەتە خۆجێیەكان بكرێت و ڕووبەڕووی ئافاتی كشتوكاڵی و ڕێگری لە بلاوبوونەوەی بكرێت.

    Related News