• سەید حەكیم: بەرپرسیارێتی سەركردایەتی پێویستی بە دەستپێشخەری و بەدواچوونی بەردەوام و كار بۆ خزمەتی كۆمەڵگا بكرێت

    2026/ 10 /31 

    سەید حەكیم: بەرپرسیارێتی سەركردایەتی پێویستی بە دەستپێشخەری و بەدواچوونی بەردەوام و كار بۆ خزمەتی كۆمەڵگا بكرێت

     
    لەكۆنگرەی لەكۆنگرەی وەرزی گەڕی سێیەمی (خولی شەهید سەید مەهدی حەكیم) نهێنی پارێزراو بێت، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی، ئاماژەی بە ڕووداوەكانی ناوچەكە كرد و گوتی عێراق بەم ڕووداوانە كاریكی تێكراوە و هیوای خواست ئاسایش و هێوری بگەڕێتەوە و ستایشی ڕۆڵی كوڕانی حیكمەی نیشتمانی كرد بۆ سەركەوتنی پرۆژەكە و گوتیشی پرۆژەی حیكمە ئێستا باشترین ڕێژەی قبوولكلادنی لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵی هەیە.
     
     سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر بنەمای ڕەوتەكە و دەستگرتن بە بنەمای دەوڵەت و ناوەندگیری ، گوتیشی ناوەنگیری ئازایەتییە كە دەبێتە هۆكاری ڕێكخستنی هەلوێستەكان و كردەكان بەدید و بینینەوە، داواشی كرد بەرگەی كاردانەوەی چاكسازی بگرن و ئۆقرەی لەسەر بگرن، لەگەڵ متمانەی بەرز بەخودا و خۆیەوە، دووپاتیشی كردەوە كە بەرپرسیارێتی و سیفەتی سەركردایەتی و بەرگەگرتنی تەنگژەكان و كاركردن بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگا گرنگی خۆی هەیە.

    جەختیشی كردەوە لەسەر پێداچوونەوەی بەردەوام و هەڵسەنگادن جارێكی دیكە بۆ ئەوەی بەراورد لەنێوان قەبارەی ڕەوتەكە و سەنگی سیاسی بكرێت.

    سەماحەتی حەكیم جەختی لە توانای پڕۆژەی حیکمەت کردەوە بۆ دروستکردنی پردی لێکتێگەیشتن و گەڕان بەدوای چارەسەر و نزیککردنەوەی دیدگاکان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی میللەت، هەروەها داوای شانازیکردنی بە مێژووی حیکمە و هێماکانی و پەیڕەوکردنی نموونەی قوتابخانەی ئەهلی بەیت (سڵاویان لێ بێت) لە خۆگرتنی هەموو پێکهاتەکانی و جەختی لە گرنگی ڕوونکردنەوە لە پۆستەکاندا کردەوە، هەروەها توانای پێشبینیکردن بە دیدێکی یەکگرتوو، بەپێی هاوسەنگییەکی ورد لە سەقامگیرکردنی هەڵوێستە نیشتمانییەکان..

    سەید حەكیم داوایکرد پێگەی سیاسی بزووتنەوەی حیکمەی نیشتمانی بۆ خەڵک ڕوون بکرێتەوە، پەیوەندی لەگەڵیدا بەهێز بکرێت، گوێ لە داواکارییەکانی بگرێت و کاربکات بۆ خزمەتکردنی، سەرەتا پەیوەندی سەرکەوتن لەگەڵ سەرکەوتنی عێراق دیاری بکات.
     بەڕێزیان تیشکی خستە سەر ئەو ڕۆڵانەی کە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت و چارەسەرکردنی کێشەی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت، هەروەها ڕۆڵی لە تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری، داوای بەردەوامی دەستپێشخەرییەکانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان...

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم داوای كرد ناسنامەی ڕەوتەكە بناسێنن و ئاماژە بە مێژووی  ڕەوتەكە و هێما و كەسەیتییەكانی بكەن و جەختیشی كردەوە لەسەر هاندانی زانست و بەكارهێنانی كەرستەی ئەلكترۆنی و داتاكردن لە كاری ڕەوتەكە، هەروەها دووپاتی كردەوەش كە پێویستە گوتار یەك بخرێت و مەدای زیاتر بێت بۆ ئەوەی بەهەمووان بگات و بەرپرسیارێتی میدیایی خستە ئەستۆی هەمووان هەروەها گرنگی ڕیزەكانی خستە ڕوو لەگەڵ وەرگرتنی دەستپێشخەری لە چوارچێوەی دیدی گشتی و چاوەڕێ نەكردنی ڕێنمایی و خۆبەستنەوە پێی یان پشت بەستن پێوەی.

    Related News