• سەید حەكیم: یەكڕیزی نێوخۆیی و پاراستنی فرەیی عێراق بنەمای ولاتێكی بەهێز و سەقامگیری نیشتمانییە

    2026/ 10 /29 

    سەید حەكیم: یەكڕیزی نێوخۆیی و پاراستنی فرەیی عێراق بنەمای ولاتێكی بەهێز و سەقامگیری نیشتمانییە


    لەمیوانخانەی شێخ حسێن حەمدان عەزاوی لە ناوچەی ئەلحوێش، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەكە كەوت و لەم دیدارە باس لەو ڕكابەرییانە كرا بەتایبەتی لە ڕووی ئابووری كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە و جەختی كردەوە لەسەر پاڵپشتی كردنی جوتیاران و بەڵێندەران جگە لە موووچەی فەرمانبەران .
    سەماحەتی گوتیشی ئەوە پێویستە بۆ بەجووڵە خستنی چەرخی ئابووری و دابین كردنی هەلی كار و ئەمنی خۆراك، هەروەها هیوای خواست قەیڕانی ناوچەكە بە زووترین كات تەواو بێت، لەبەر ئەوەی كاریگەری لە سەر ئابووری جیهان هەیە، هەروەها ستایشی هەموو ئەو ئەركانەی كرد كە بۆ سەقامگیری عێراق دراوە، 
    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێو دەولەتی پەیامێكی چاكبوونی عێراقە و داوای كرد، بەرپرسیارێتی هەڵبگرن بەوەی پەیامی دڵنیایی بە گەل و پێكهاتەكتنی بدەن و مافیان بپارێزن و جەختیشی كرد لەسەر پاراستنی فرەیی عێراق و شانازی كرد بە بەیەكەوە ژیانی رۆڵەكانی دیالا و یەكڕیزی و خۆڕاگریان، گوتیشی ولاتی بەهێز بنەمای گەلێكی بەهێزە، هەروەها ستایشی نزیكبوونەوەی بڕیاردانی بودجەی كرد كە ئەوەش پێچەوانەی ساڵانی ڕابردووە و داوای كرد گەشبینی هەبێت و پەیامی هیوای ئەرێنی لەنێو رۆلەكانی عێراق بڵاوبكەنەوە.

    Related News