• سەید حەكیم: بەجێگەیاندنی شاستەكانی فەرمانبەران و جۆتیاران و بەڵێندەران كۆڵەكەیەكی سەرەكی خزمەتگوزاری و بەگەڕ خستنی ئابوورییە

    2026/ 10 /29 

    سەید حەكیم: بەجێگەیاندنی شاستەكانی فەرمانبەران و جۆتیاران و بەڵێندەران كۆڵەكەیەكی سەرەكی خزمەتگوزاری و بەگەڕ خستنی ئابوورییە


    لەقەزای میقدادییە و لە میوانخانەی شێخ سەلاح زیینی ئەلتمیمی، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگای دیالا كەوت و سەرەتا باسی وێستگە مێژووییەكانی كرد كە بنەماڵەی حەكیم بە هۆزە بەڕێزەكانی بەنی تەمیم دەبەستێتەوە لە چەندین وێستگەی مێژوویی لە مێژووی تازەی عێراق، گوتیشی دۆخی سیاسی عێراق بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكەكەوتوەتە ژێر كاریگەری.
    هەروەها ستایشی هەموو ئەو ئەركانەی كرد كە لە پێناو بەجێگەیاندنی شایستەكانی فەرمانبەران و جوتیاران و بەڵێندەران دراون و ڕوونی كردەوەش كەی ئەوە دەبێتە هۆی زیادكردنی خزمەتگوزاری و بەدی هێنانی ئەمنی خۆراك و دابین كردنی هەلی كار.


    بەرێزیان کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە عێراق بە نیشانەی بوژانەوەی وڵاتەکەی زانی و داوای دامەزراندنی هاوکێشەیەکی دادپەروەرانەی بۆ هەمووان و ئاڵوگۆڕی پەیامی دڵنیاکەرەوە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا، هەروەها هۆشداریشیدا لەسەر هەر قسەیەکی دەمارگیری کە بتوانێت کۆمەڵگاکان لە دژی یەکتر بخاتە چاڵەوە و هەموو ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هێنراون بخاتە مەترسییەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو نییە.
     

    Related News