سەید حەكیم فرەیی كۆمەڵگا نیعمەتێكی نیشتمانییە و تایفی سیاسی هەڕشەیە بۆ سەقامگیری و عێراق لەبەردەم بازێكی مێژوویی دایە
لەقەزای میقدادییە لە پارێزگای دیالا، لەمیوانخانەی ئال باش ئاغا ئەلتمیمی، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، چاوی بەكۆمەلیك شیخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگای دیالا كەوت، سەماحەتی ڕونیكردەوە كە ڕكابەرییەكان دەكرا ببێتە هەلی بەسوود و مەینەتیش ببێنتە بەخشینی خودایی، هەروەها فەریی كۆمەڵگە نیعمەتێكە خوا بەعێراقی بەخشیوە.
سەید حەكیم ڕوونیشی کردەوە کە تائیفەگەری نەفرەتێکە، لە کاتێکدا فرەچەشنی نیعمەتە و سەرچاوەی دەوڵەمەندکردنە بۆ کۆمەڵگە، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە فرەچەشنی حەقیقەتێکی قورئانییە، سەماحەتی گوتیشی تائیفەگەری بە تائیفەگەری سیاسی بۆ مەبەستی هەڵبژاردنی دیاریکراو وەسف کرد، کە دەبێتە هۆی ڕژانی خوێنی خەڵکی بێتاوان. هۆشداریشی دا لە هەوڵی هەندێک بۆ ڕاکێشانی کۆمەڵگا بۆ ناو ململانێی تائیفی و گەڕاندنەوەی عێراق بۆ چوارگۆشەی یەک بۆ مەبەستی خۆیان، بە بەرپرسیار زانینی شێخەکانی عەشایەری لە وەڵامدانەوەی هەر لێدوانێک کە کەسانی دیکە توڕە بکات، هەروەها داوای پاراستنی سەقامگیری و ئەو دەستکەوتانەی کرد کە بەدەستهاتوون.
..
سەید حەكیم داواییکرد بیر لە ڕابردوو بکرێتەوە بۆ ئەوەی وانە فێربن و بەرەو داهاتوو هەنگاو بنێن، ڕوونیشیکردەوە کە عێراقییەکان بەرپرسیارێتی تەواوی ئەمنی و سەربازی لە ئەستۆ دەگرن دوای کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، ناوبراو داوای کرد پەیامی دڵنیایی بۆ گەلی عێراق بنێردرێت و جەختی لەسەر پەسەندکردنی داواکارییەکان بە شێوەیەکی یەکگرتوو کردەوە. ناوبراو توانای عێراقییەکانی دووپات کردەوە بۆ پاراستن و پشتیوانی یەکتر، ئاماژەی بەوەدا کە پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەی عێراقدا سروشتییە و هەموو ئەوەی ڕوویداوە نائاساییە.
سەید حەكیم ئاماژەی بە هاوسەرگیری هەمەچەشن و تێکەڵاوی نێوان گروپە جیاوازەکان کردووە تەنانەت لە سەختترین هەلومەرجیشدا. ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق دەرفەتی ئەوەی هەیە بازدانێکی مێژوویی بۆ پێشەوە بەدەستبهێنێت بە بەکارهێنانی سەقامگیری و یەکگرتوویی خۆی بۆ بەدیهێنانی ئەمە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەولەویەتەکانی ئێستا ئابوورییە، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە سەرۆکوەزیران ئەم بەرپرسیارێتییەی پێ سپێردرا، بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی خۆی وەک ئابووریناسێکی ناسراو.