• سەید حەكیم جەخت لەسەر وریایی ئەمنی دەكات پاش كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەت بۆ بەدوا چوونی شانە ئیرهابییەكان

    2026/ 10 /29 

    سەید حەكیم جەخت لەسەر وریایی ئەمنی دەكات پاش كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەت بۆ بەدوا چوونی شانە ئیرهابییەكان


    سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت،سەردانی بارەگای سەركردایەتی ئۆپەرسیۆنەكانی كرد لەوێش چاوی بەسەرۆكی ئۆپارسیۆنەكان سەركردایەتییە ئەمنییەكان و ستایشی ئەو ئەركانەی كرد كە لەپێناو سەقامگیری عیراق و پارێزگای دیالاشی بە شارێكی فرەیی و عیراقێكی بچووكی وەسفكرد.

    سەماحەتی باسی قۆناغی دوای كۆتایی هاتنی ئەركی هاوبەیمانانی دژی داعش كردو داوای كرد كاری ئەمنی و هەواڵگری بەردەوام بێت و هەروەها هۆشداری دا لەوەی دەبێت ئاگادار بن لەبەر بوونی شانەی ئیرهابی یان شانە تیرۆر و سەرەتانی، ڕوونیشیكردەوە كە عیراق پشت بە ئابووری دەبەستێت بۆیە چەسپاندنی ئەمن و ئاسایش گرنگە بۆ ئەوەی كەشێكی گونجاو بۆ وەبەرهێنان هەبێت.

     بەڕێز حەکیم داوای دڵنیاکردنەوەی پەیامەکانی نێوان هەموو پێکهاتەکان و باوەشکردنی هەموو لایەکی کرد، هەروەها پووچەڵکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی هاوسۆزی یان پشتیوانی تیرۆر و جەختیشی لەوە کردەوە کە بەرپرسیارێتی تەنها بۆ ئەو کەسانە بێت کە ڕاستەوخۆ بەشدارن، بەبێ ئەوەی گشتاندن بکرێت بۆ تەواوی هەرێمێک، قەزایەک، یان گروپێک. هەروەها داوای پشتبەستن بەخۆبوون و بەکارهێنانی توانا و ئەزموونی بەرفراوانی عێراقییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا کرد. 

    سەماحەتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ هێزە ئەمنییەکان خواست لە کارەکانیاندا و داوای لێکردن ئۆپەراسیۆنەکانیان بە شێوەیەکی پیشەیی بەڕێوەببەن، ڕوونیکردەوە کە کارمەندانی ئەمنی پێویستیان بە سەرکەوتن هەیە لە هەموو هەنگاوێکدا، لەکاتێکدا تیرۆر هەوڵدەدات لە هەموو دەرفەتێکدا بوونی خۆی بسەلمێنێت- هاوکێشەیەکی سەخت کە سەرکەوتن تاکە بژاردەیە..

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم مادی هۆشبەری بە تیرۆر وەسفكرد و داوای كرد چارەسەری ڕاستەقینە هەبێت و تەنها دەستگیركردنی ئەو كەسانە نەبێت كە مامەڵەی پێدەكەن، هەروەها داوای كرد چارەسەری ڕیشەیی بەپێی پلانی زانستی ئەنجام بدرێت.

    Related News