سەید حەكیم: پاڵپشتی جوتیاران و بەڵێندەران و ڕاهێنانی تەشریعات بۆ وەبەرهێنان پێویستە تا ئاستەنگە ئابوورییەكان تێپەڕ بكەین
لەمیوانخانەی شێخ سائیر حەسەن ئەلمەكدەمی ، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، چاوی كەوت بەكۆمەڵیك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی ئەلمكدمی و هۆزەكانی دیكەی دیالا كەوت و سەرەتا باسی پەیوەندی مێژوویی بنەماڵەی حەكیمی (نهێنی پارێزراو بێت) لەگەڵ ئەو هۆزانە كرد لە وێستگە جیاجیاكانی بەرگری كردن لە عێراق و و خاك و جەختیشی كردەوە لەسەر بەردەوام بوونو ناسینی كێشەكان و بیروڕا ئاڵوگۆڕ كردن سەبارەت بە دۆخی گشتی.
سەماحەتی ئاماژەی بە ڕووداوەكانی ناوچەكە كرد لەگەڵ كاریگەری لەسەر ئابووری عێراقی كە بەتەواوی پشتی بە نەوت بەستوە، ڕوونیشیكردەوە كە ڕووداوەكان كاریگەری لەسەر بەرهەم هێنانی نەوت و هەناردەكردنی هەبووە، هەروەها ستایشی هەموو ئەو هەوڵانەی كرد كە بۆ دابین كردنی مووچەی فەرمانبەران و خەرجییە حاكیمە كردوە و دووپاتی كردوەش كە ڕووداوەكانی ناوچەكە عێراقی ناچار كرد نەوتی خۆی بە نرخێكی كەمتر بفرۆشێت لەچاو نرخی جیهانی.
بەڕێز حەکیم جەختی لە گرنگی پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەڵێندەران کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕۆڵەی ئەم دوو گروپە دەیگێڕن لە گەیشتن بە ئاسایشی خۆراک و هاندانی پڕۆژەکان و ڕەخساندنی هەلی کار، ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت سیاسەتی پێدانی پارەی بە بەڵێندەران و جووتیاران وردە وردە گرتۆتەبەر، قەیرانی ناوچەکەشی بە قەیرانێکی جیهانی زانیوە کە فشاری لەسەر ئابووری جیهانی دروستکردووە.
بەڕێزیان ڕوونیکردەوە کە پێشینەكانی كاری حکومەت ئابوری و خزمەتگوزاری ئاڕاستەکراو و گەشەپێدانە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر پەرەسەندنی دۆخی عێراق، بەو پێیەی ئەولەویەتەکانی پێشوو ئەمنی و سیاسی بوون، سەید حەكیم ئاماژەی بە سروشتی ڕكابەری ئابووری کرد، کە بەشداربوو لە دانانی سەرۆک وەزیرانێک کە پێشینەی ئابووری و تێگەیشتنێکی قووڵی هەبێت لە واقیعەکانی وڵات و ئاڵۆزییە ئیدارییەکان و ئاماژەی بەوەشکرد، كە عێراق دەوڵەمەندە بە سەرچاوەکان، لە پێش هەموویانەوە سەرمایەی مرۆیی گەورەی و ئاستی بەرزی زیرەكییان و جگە لەوەش زۆرینەی دانیشتوانی گەنجن.
..
سەید حەکیم وەبەرهێنانی بە چارەسەرێکی گونجاو زانی بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری عێراق بەمەرجێک سەقامگیری بەدەستبهێنرێت و کەشێکی سەلامەت بۆ وەبەرهێنان دابین بکرێت و هەر قسەیەکی تائیفی کە ناتەبایی هان بدات و گروپە جیاوازەکان وروژێنێت بەرپەرچ دەدرێتەوە، هەروەها داوای گونجاندنی یاسا و ڕێساكانی کرد بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وەبەرهێنان.
بەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە کە وەبەرهێنانەکان پاڵپشتی ئابووری و دابینکردنی بەرگێکی سیاسی بۆ عێراق دروست دەكەن، هەروەها بەرپرسیارێتی خستە ئەستۆی نوخبە ئەکادیمییەکان و سەرکردەکانی عەشیرەتەکان بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی وەبەرهێنان و بەرپەرچدانەوەی ناڕەزایەتییەکان لەسەر بنەمای ئارگیومێنت یان ئەجێندای ناواقیعی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق ناکەن.
لەكۆتاییدا سەماحەتی هۆشداری دا لە ڕێگەدان بە بڕیارەکان بۆ ئەوەی بە بارمتە بمێننەوە لەبەرامبەر هەڵاوسانی ڕای گشتی و داوای کێبڕکێی کرد بۆ خزمەتکردنی عێراق لە ڕێگەی کوالیتی و هەمەچەشنی خزمەتگوزارییەکان لە سەرانسەری پارێزگاکان...