سەید حەكیم لە دیالا: بەهێزی پڕۆژەی سیاسی لەبەهێزی ڕۆڵەكانیەتی و كاریگەریش بەرپرسیارێتییەكی ڕێكخستن و نیشتمانییە
لەمیانەی گەشتەكەی لە پارێزگای دیالا، بەڕیز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك سەركردەكان و كادیرانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیتشمانی لە پارێزگاكە و سەرەتا ڕوونیكردەوە كە پەیوەندی پڕۆژەكە نزیكترە لە رێژەكە و ئاماژەی كرد بۆ ڕەگ و ڕیشەی پڕۆژەی حیكمە بۆ 100 ساڵ دەگەڕێتەوە.
بەڕێزیان داوای شانازیکردنی بەم مێژووە شکۆمەند و بەناوبانگەی کرد، کە پڕە لە قوربانیدان و خوێن و فرمێسک ڕشتن لە خزمەتکردنی عێراق و گەلەکەیدا، ڕوونیشیکردەوە، كە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی هەر قەوارەیەکی سیاسی بەڵگەیە لەسەر ڕادەی کاریگەری پڕۆژە سیاسیەکەی، هەروەها دووپاتی کردەوە کە ڕێبازی سیاسی ڕەوتی حیکمە ڕێبازی ڕوون و خۆڕاگری و لە پێشینەدان بە بەرژەوەندییەکانی عێراقە و بەڕێزیان داوای پێکەوەژیان و هاودەنگی لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی نەتەوەدا کرد، ڕێبازی بزووتنەوەی حیکمە و بانگەوازە بەردەوامەکانی بۆ پەیوەندیکردن و گفتوگۆ و وەرگرتنی ڕێبازێکی گشتگیر بەبیر هەمووان هێنایەوە.
سەماحەتی، داوای شانازیکردن بەم پرۆژەیە دەکات، کە بۆتە جێی قبوڵکردنی بۆ هەموو گروپە عێراقیەکان، هەروەها داوای ناساندنی پڕۆژەی حیکمەی نیشتمانی بە خەڵک و پەیوەندیکردن لەگەڵیان كرد، هەروەها ئەندامانی حیكمەی ڕاسپارد كە لە قۆناغی بڵاوبوونەوە بۆ قۆناغی کاریگەری جووڵە بكەن، بۆ ئەوەی بزووتنەوەکە ببێتە توخمێکی سیاسی چالاک لە هەردوو هاوکێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا هەروەها ڕوونیكردەوە کە بەهێزی پڕۆژەکە هێزێکە بۆ ئەندامەکانی و سەکۆیەکی گرنگە بۆ خزمەتکردنیان...