سەید حەكیم: دیالا هێلی بەرگری یەكەمە بەڕووی تیرۆر و چەندین قوربانی لەپێناو پاراستنی عێراق داوە
لەچوارچێوەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای دیالا، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی دیالا، لەوێ لە میوانخانەی شێخ مزهر مغامس ئەلتمیمی لەناوچەی خەربانات باسی پەیوەندی مێژوویی بنەماڵەی ئیمامی حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) لەگەڵ هۆزەكانی بەنی تەمیم و هۆزەكانی دیالا و رۆڵەكانی خەربانات كرد و دیالای بە هێڵی بەرگری یەكەم بەڕووی تیرۆر وەسف كرد و گوتی قوربانی زۆری داوە لەپێناو پاراستنی عێراق و یەكرێزی نیشتمانی .
سەماحەتی ئاماژەی بەو ڕكابەرییانە كرد كە دەوری عێراقییان داوە بەپاڵپشتی خودای گەورە و هیمەتی ڕۆلەكانی كە ڕكابەریی و مەینەتییەكانی بۆ هەل و چانس گۆڕی و پاشان باسی ڕووداوەكانی ناوچەكەی كرد و رایگەیاند كە پێوەرەكانی سەركەوتن لەو شەڕە پەیوەستە بە جێبەجێكردنی ئامانجە ئاشكراكان، گوتیشی دەوڵەت و گەلەكانی ناوچەكە باجی گەورەیان دا بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكە و لەوانەش عێراق ئەوەش بەهۆی كەمبوونی بەرهەم هێنانی نەوت و كەمی هەناردەكردن، هەروەها ستایشی ئەو ئەركانەی كرد كە بۆ دابنیكردنی پارەكانی جوتیاران و بەڵێندەران و فەرمانبەران دراوە و داوای كرد سەیریان هەبێت لەم قۆناغەی ئێستا پێیدا تێپەڕ دەبین.
سەماحەتی كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە عێراقی بە پەیامێكی چاكبوونەوە بۆ عێراق وەسفكرد و گوتی ئەوە دانپێدانانی نێودەوڵەتییە بەمەش دەبێت پەیامی دڵنیایی و بەیكەوە ژیان بەئاشتی بە عێراقییەكان بدەین و قۆناغی پێشوو بەجێبهێڵین و گاز لەبرینەكان بدەین و سەماحەتی حەكیم داواشی كرد بایەخ بە كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیای سەردەم بدرێت و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی دەوڵەتی تاك داهات دەبێت كۆتایی بێت و گوتیشی دیالا چەندین تایبەتمەندی لەخۆوە گرتوە و دەكرێت وەك پێشتر بگەڕێتەوە و ببێتەوە پارێزگای پرتەقال ئەوە جگە لە توانای پیشەسازی و نەوتی و گازی و گەشتیاری بۆیە وێستگەیەكی ئابووری گرنگە.