السيد الحكيم يدعو إلى دعم المقسەید حەكیم داوای پاڵپشتی كردنی بەڵێندەران و جوتیاران و دابینكردنی شایستەكانیان دەكات بەو پێیەی ئەوان هاوبەشن لە بەگەڕخستنی ئابووریاولين والفلاحين وتأمين مستحقاتهم بوصفهم شركاء في تحريك الاقتصاد
لەمیوانحانەی هێزی شەمەر لە میوانخانەی پارێزگار عەدنان ئەلشەمەری بەرێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی شەمەر و چەندین هۆزی دیكەی دیالا سەرەتا سەید حەكیم باسی كاریگەری قەیرانی ناوچەكەی لەسەر دۆخی ئابووری ولاتی كرد، كە بەهۆی كەمبوونەوەی هەناردەی نەوت و بەرهەمهێنانەوە ڕوویداوە، لەهەمان كاتدا ستایشی هەموو ئەو ئەركانەی كرد كە لەپێناو چارەسەركردنی ئەو قەیرانە دراوە.
سەماحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە بەو پێیەی بەڵندەران و جوتیاران و فەرمانبەران پێشینەن و دەبێت ڕۆلیان لە ئەمنی خوۆرام و بەگەڕخستنی پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری و دابین كردنی هەلی كار هەبێت، ستایشی پارەپێدانی بەشێكی جوتیارانی كرد وێرای ئەوەی دۆخی دارایی و ئابووری سەختە، سەماحەتی پڕكردنەوەی بۆشایی ڕۆیشتنی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی خستە ئەستۆی عێراقییەكان بۆ ئەوەی بۆ خۆیان دۆخی خۆیان بەڕێوە ببەن، هەروەها گوتیشی دەبێت پەیامی دڵنیایی بە هەموو گەل بدرێت بۆ ئەوەی نەگەڕێینەوە چوارگۆشەی یەكەم، هەروەها گوتی دەبێت فرەیی بپارێزین و دیالای بە چیرۆكی سەركەوتن لەسەر بەیەكەوە ژیان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە سەركەوتوو وەسف كرد و جەختی كردەوەش لەسەر ئاگایی و هۆشیاری بەردەوام لە ڕووبەڕوونەوەی ڕكابەرییە ئەمنییەكان لەگەڵ گرنگی هەماهەنگی كردن لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان.
سەید حەكیم داوای كرد ئەو دەنگانە كپ بكرێن كە لەسەر مەزهەب و نەتەوەچێتی خەڵك دەمار گیر دەكەن و بە پێویستی زانی گوتاری ئەرێنی هەبێت كە خەڵك لەیەك جیا نەكاتەوە، هەروەها سەردانی نێوان پێكهاتەكانیشی بە گرنگ وەسف كرد و داواشی كرد دۆسێی كێشەكان و قەیرانەكان و كێشەكان سفر بكرێنەوە.