سەید حەكیم لە دیالا: بەیەكەوە ژیان و خۆڕاگری كۆمەڵگا و ئاوادانكردنەوە ریرەون بۆ سەقامگیری پارێزگاكە
لەكۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پارێزگای دیالا خەڵكەكەی خۆڕاگرن و بەكیەوە ژیان و ئاوەدان كردنەوە و بنیاتنان سیمای شارەكەیە كە پار؟ێزگایەكی كشتوكاڵی و نەوتی و گەشتیارییە، ئەوەش وایكردوە ویستگەیەكی ئابووری گرنگی عێراق بێت، جگە لە فرەیی كۆمەڵگەكەی لە ڕووی نەتەوەیی و ئاینییەوە.
سەماحەتی دڵخۆشبوونی خۆی بە ئامادەبوونی رۆڵەكانی دیالا لە دروستكردنی بڕیار دەربرێ و گوتی عێراق لەبەردەم ڕكابەریی و هەلی چەسپاندنی ئاسایشە و داوای كرد هۆشیار بن لە شانە خەوتوەكانی تیرۆر و دووپاتی كردەوەش كە ئەو لە دیالایە بۆ ئەوەی گوێبیستی داواكارییەكانی خەڵكەكەی بگرێت و گوێی لە داواكاری خەڵكەكە بیت تا لەگەڵ بەرپرسان تاوتوێی بكات، هەروەها رەحمەتی بۆ شەهیدان نارد كە لە ڕێگای بەرگری كردن لە خاكی دیالا و عێراق شەهید بوون.
سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە عێراق هەنگاوی زۆر ناوە بۆ چارەسەر كردنی بابەتی چەكی دەرەوەی دەولەت و و هەموو ئەوانەی ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە، ڕوونیشیكردەوە كە گفتوگۆ لە ئارادایە بۆ ئەوەی ئەو دۆسێیەلەڕێگەی لێكتێگەیشتن و دیالۆگ یەكلایی بكرێتەوە و بەپێی كات و سات ڕێكەوتن بكرێت بۆ ئەوەی ببێتە بڕیاری چەك بەدەستی دەوڵەتەوە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە سروشتی قەیرانەكە ئابوورییە و گوتیشی ناڕێكی هەیە لە بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەكردنی لەگەڵ دابینكردنی پێداویستی عێراق و پابەندییەكانی حاكمە و داواشی كرد بودجە بەر لەكۆتایی سال دابنرێت و گوتیشی بودجە ئاگاداری پارێزگاكان و پێداویستییەكانیان دەبێت.