سەید حەكیم: مامەڵە بە واقعیەت لەگەڵ ئاستەنگە ئەمنییەكان پاش كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی پێویستیەكی نیشتمانییە
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ كەربەلای پیرۆز، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە سەركردە و كارمەندە ئەمنییەكانی بارەگای سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنەكان و داواشی كرد ئامادەیی تەواویان هەبێت بۆ مامەڵە كردن لە سروشتی عیراقی پاش تەواوبوونی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و گوتیشی تیرۆر لە قۆناغی داهاتوو هەوڵ دەدات جووڵەیەكی میدیایی دروست بكات.
هەروەها جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی خوێندنەوەی ڕووداوەکانی ناوچەکە و تا چەند عێراق کاریگەری لەسەر بووە..
بەڕێزیان جەختی لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکان و کاری هەواڵگری، و پاراستنی دەستکەوتە ئەمنییەکان کردەوە کە بەدەست هاتوون، ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق لە ڕوانگەی ئابوورییەوە بەدەست ڕووداوەکانی ناوچەکە دەناڵێنێت بەهۆی هەڵاوسانی بەرهەمهێنان و كەمی هەناردەکردنی نەوتەوە و داوای گرتنەبەری سیاسەتی خۆگرتنی كرد و ئاماژەی بەوەدا کە داوای خۆپیشاندان مافێکە بەپێی یاسا و دەستوور.
لەكۆتاییدا سەید حەكیم داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە خۆپیشاندەرانی گەنج و موڵک و ماڵی دەوڵەت بپارێزن لە ڕێگەی هێزەکانی تایبەتمەند لە مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندانەکان کە مافەکانی مرۆڤ و مافە دەستوورییەکانی خەڵک لەبەرچاو دەگرن، داوای لێکردن پلانەکان هەمەچەشن بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ فرەیی و فرەچەشنی ڕكابەرییەكان بگونجێت و متمانەی خۆی بە توانای عێراقییەکان دەربڕی کە بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی نەتەوەیی خۆیان ئاستەنگەكان تێپەڕێنن.