• سەید حەكیم: وەزارەتەكان بۆ هەموو عیراقییەكانە و ئامانجی خزمەتكردنی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومییە

    2026/ 10 /19 

    سەید حەكیم: وەزارەتەكان بۆ هەموو عیراقییەكانە و ئامانجی خزمەتكردنی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومییە


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپیەمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لەبەڕێز دكتۆر قوتەیبە غازی وەزیری پلاندانان و بەڕێز دكتۆر یاسین عەیناوی وەزیری رۆشەنبیری كرد و پیرۆزبایی لە وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی وەزیران كرد و هیوای بەڕێوەبردنێكی باشی لەكارەكانیان بۆ خواست.
    سەماحەتی گوتیشی وەزارەتەكان هی هەموو عێراقییەكانە و دەبێت كار بكرێت بۆ ئەوەی خزمەتبكرێن و ئاماژەی كرد كە گرنگە بەرنامەی حكومی جێبەجێبكرێت و ئاستی فەرمانبەر بەرز بكریت و لایەنی ئیداری باش بكرێت و رۆتین كەم بكرێتەوە و گرنگە زانیارییەكان بە داتا بكرێن و تەكنەلۆژیای تازەش بەكار بهێنرێت.

    Related News