• سەید حەكیم: یەكڕیزی نیشتمانی و فرەیی ئابووری بنەمان بۆ ڕووبەڕووبوونوەی ڕكابەرییەكانی قۆناغی داهاتوو

    2026/ 10 /18 

    سەید حەكیم: یەكڕیزی نیشتمانی و فرەیی ئابووری بنەمان بۆ ڕووبەڕووبوونوەی ڕكابەرییەكانی قۆناغی داهاتوو


    لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كرد و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچكە كرا لەگەڵ قۆناغی پاش كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی بۆ شەڕی داعش و سەماحەتی داوای كرد ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان ببنەوە بە خۆڕاگری و یەكڕیزی زیاتر و ناردنی پەیامی دڵنیایی لەنێو پێكهاتەكانی گەلی عێراق بۆ قۆناغی داهاتوو.
    سەید حەكیم ڕوونیكردەوە كەسروشتی ڕكابەرییە ئابووریەكان كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكەیە و داوای كرد پشت بە چارەسەری هەنووكەیی و قۆناغی ببەستن، لەگەل چارەسەری ستراتیژییەك كە وابكات عێراق لە دەوڵەتی تاك داهات ڕزگار بكات و بیكاتە ولاتێك ئابووری فرە بێت و كەرتەكانی بەرهەم هێنان ئەكتیڤ بكات و رۆڵی كەرتی تایبەتیش باشتر بكات.

    Related News