سەید حەكیم: گۆڕینی شوێنە كەلتووریەكان بۆ پرۆژەی گەشتیاری بە بەرهەم داهاتی دەوڵەت زیاد دەكات
بەرێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، پێشوازی لە بەڕێز ئەندازیار عەمار موسا ئەمینداری گشتی پارێزگای بەغدا، لەم دیدارە باس لە دۆخی خزمەتگوزاری بەغدا كرا لەگەڵ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاوڵاتیان و زیادكردنی پانتایی سەوزایی لە بەغدای پایتەخت، لەگەڵ پرۆژەكانی ئاوەرۆ و سەماحەتی داواشی كرد قرۆژەی بەقۆناغ و ستارتیژی ئەنجام بدرێت، گوتیشی كاملبوونی كار و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان گرنگی هەیە.
سەماحەتی حەكیم گوتیشی دەوڵەت لە قەیرانی دارایی دایە بەهۆی كەمی داهات بەمەش دەبێت كار لەسەر ئەوە بكرێت داهاتی ناوخۆ دیاتر بكریت و بایەخ بەشوێنی كەلتووری بدرێت و بۆ شوێنی گەشتیاری بەبەرهەم بگۆڕدرێت.