• سەید حەكیم: گەشەپێدانی میسان پێویستی بە كاركردنە بە رۆحیەتی یەك تیم و كامڵبوونی ئەركەكانی حكومەت

    2026/ 10 /14 

    سەید حەكیم: گەشەپێدانی میسان پێویستی بە كاركردنە بە رۆحیەتی یەك تیم و كامڵبوونی ئەركەكانی حكومەت


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕیز حەبیب زاهر ئەلفرتۆسی پارێزگاری میسان كرد، سەماحەتی گوێبیستی كورتەیەك لەسەر دۆخی سیاسی و خزمەتگوزاری و كۆمەلایەتی پارێزگاكە بوو، لەگەڵ ئەو ڕكابەرییانەی ڕووی بەڕووی كارەكەی دەبێتەوە ، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت ئاستی خزمەتگوزاری باشتر بكرێت و پرۆژە تەواو نەكراوەكان تەواو بكرێن لەهەموو كەرتەكان بۆ ئەوەی كەمێك لە مەینەتییەكانی هاوڵاتیان كەم ببێتەوە.

    بەڕێزیان ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی ناوخۆیی کرد و داوای کرد بەردەوام بن لە کارکردن بە ڕۆحیەتی یەك تیمی و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی کە ڕێگرن لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان، و دڵنیابوون لەوەی کە پارێزگاکە شایستە دادپەروەرانەی خۆی بەدەست دەهێنێت..
    هەروەها جەختی لەسەر پێویستی گرنگیدان بە قەزا و ناحیەكان و شوێنە دوورەكان لە ناوەند کردەوە، بەتایبەتی لەڕووی کشتوکاڵی، هەروەها وەبەرهێنانی گونجاو لە تواناکانی پارێزگاکە..
    هەروەها بەڕێزیان جەختی لە گرنگی پاراستنی سەقامگیری ئەمنی و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە میسان کردەوە، لەگەڵ بەرزکردنەوەی هاوکاری نێوان لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی پارێزگاکە بکات...

    Related News