سەید حەكیم داوا دەكات پەرەسندن بوەستێنرێت و پەنا بۆ گفتوگۆ ببەن بۆ ئەوەی ناوچەكە لە نەهامەتییەكانی شەڕ دوور بخەنەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەولەت پێشوازی لە بەڕێز جلیمس سمتنەر باڵیۆزی نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق كرد ، لەم دیدارە هەردوو لا باسی كۆمەڵێك دۆسێی هاوبەشی نێوان عێراق و یەكێتی ئەوروپایان كرد و سماحەتی گرنگی یەكێتی ئەوروپای بۆ عێراق دووپات كردەوە.
سەید حەكیم داواشی كرد پەیوەندی نێوان عێراق و یەكێتی ئەوروپا بەتین بكرێت و بۆ ئەوەی خزمەتی هەردوو لا بكات و پاڵپشتی خۆی دەربڕی بۆ ئەركەكانی حكومەت بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەل یەكێتی ئەوروپا و هاریكاری سیاسی و ئابووری و گەشەپیدان زانستی و ئەمنی و سەماحەتی روونیكردەوە كە سروشتی ئەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە لەسەرووی هەموویان تەگەرەی ئابوورییەكە بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكەیە كە كاریگەری كردوەتە سەر بەرهەم هێنانی نەوت و هەناردەكردنی، هەروەها جەختی كردەوەش لەسەر گرنگی سوود وەرگرتن لەو قەیڕانە بۆ ئەوەی سەرچاوەكانی داهات فرە بكرێت و دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوتیش زیاد بكرێت و داوتای كرد ئەرمی دیپلۆماتی چڕ بكریتەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانەو ڕاگرتنی پەرەسەندن و دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ و لیك تێگەیشتن، ڕوونیشی كردەوە كە دەبێت بابەتی چەكی دەرەوەی سنووری دەوڵەت بەگفتوگۆ و لێك تێگەیشتن چارەسەر بكرێت و ئەو چارەسەرییەش هەموو ئەو لایەنانە دەگریتەوە كە لە ناونیشانەكەوە هاتوە، لەگەڵ پاراستنی ناوی وەك هێزێك كە دژی تیرۆر شەڕی كردوە.