• سەید حەكیم: تواناكانی كەركووك دەیكاتە ئەو پارێزگایەی كە ئابووری فرە بێت و پێكهاتەكانیشی فرە بێت

    2026/ 10 /08 

    سەید حەكیم: تواناكانی كەركووك دەیكاتە ئەو پارێزگایەی كە ئابووری فرە بێت و پێكهاتەكانیشی فرە بێت

    لەمیوانخانەی شێخ (ئەكەرم زەنگەنە) بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شیخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی زەنگەنە و لەوێ باسی پەیوەندی مێژوویی لە كەركووك بە پێكهاتەكانی دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە بەتینی پەیوەندی بەردەوامی ڕۆڵەكانی نیشتمان، گوتیشی كە كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانان عیراقییەكان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی ئەمنی كۆمەلایەتی و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی عیراقییەكان دەبێت یەكتر دڵنیا  بكەنەوە و كێشەكان بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن چارەسەر بكەن.

    بەرێز سەید حەكیم کەرکوکی بە هێمای پێکەوەژیانی نەتەوەیی وەسف کرد، ئەویش بەهۆی هەمەجۆریی نەتەوەیی و ئایینی و تائیفییەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە سەرکەوتن لە کەرکووک سەرکەوتنە لە سەرانسەری عێراقدا، ستایشی یەکگرتوویی گەلەکەی کرد، هەروەها ئاماژەی بەو تەحەدای ئابوورییەی کە ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە لە ئێستادا دوای تێپەڕاندنی ئاستەنگە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنییەکان، ئاماژەی بە گرنگی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراقدا کرد کە هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ تواناکانی و دانیشتوانەکەی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە حکومەت هەوڵدەدات بەرهەمهێنان زیاد بکات و دوو هێندە بکات، ئەمەش پێویستی بە تەرخانکردنی گەورە هەیە لە ڕێگەی وەبەرهێنان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان...

    سەماحەتی جەختی لە هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هەردوو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست کردەوە، داوای هەمەچەشنکردنی ئابووری و ڕزگارکردنی لە ئابووری تاك داهات کرد بە چالاککردنی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای پێنج فاکتەری، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری ئەوەی کەرکوک پارێزگایەکی ئابووری هەمەچەشن بێت، هەروەها هەمەچەشنکردنی پێکهاتەکانی، بەهۆی بوونی توانای کشتوکاڵی و پیشەسازی و گەشتیاری. ناوبراو پاڵپشتی خۆی بۆ حکوومەت دووپاتکردەوە لە ڕێگا چاکسازییەکانیدا، ئاماژەی بۆ ئەوە دەکات کە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، پرۆفیسۆر عەلی ئەلزەیدی، هاوسەنگ بووە لەگەڵ ئاڵنگاری ئابووری، چونکە ئەو بازرگان و کەسایەتییەکی ئابوورییە...
     

    Related News