• سەید حەكیم لە ڕەحیماوە: یەكریزی و خۆشەویستی بنەمای سەقامگیری كەركووكە و عێراقیش دەتوانێت ئەو ڕكابەرییە تیپەڕ بكات

    2026/ 10 /08 

    سەید حەكیم لە ڕەحیماوە: یەكریزی و خۆشەویستی بنەمای سەقامگیری كەركووكە و عێراقیش دەتوانێت ئەو ڕكابەرییە تیپەڕ بكات

     
    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە شاری كەركووك لە ناوچەی ڕەحیماوە لە میوانخانەی شێخ مەریوان هەمەوەندی چاوی كەوت بە كۆمەڵیك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی هەمەوەند و لەم دیدارە سەماحەتی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دیداری زۆربەی پێكهاتەكانی شاری كەركووك و باسی هەڵوێستی ئیمام حەكیمی كرد كاتێك كاتی خۆی شەڕی كوردی حەرام كرد لە ماكینەی سەربازی ئەوكاتە و ستایشی ڕۆڵ و پەیوەن\ی پێكهاتەكانی شارەكەی كرد و گوتی یەكڕیزی و خۆشەویستی دەروازەیە بۆ كەركووك و سەركەوتنی عێراق.
     
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە كۆتاییهاتنی هاوپەیمانێتی نێودەولەتی بەڵگەنامەیەكە لە هەموو وڵاتانی جیهان كە عێراق سەقامگیرە و ئەمرش رۆژی سەروەری نیشتمانییە، ڕوونیشی كردەوە كە رۆژی سەروەری  پەیماێكی چاكبوونەوەیە و هەستانەوەیە و داوای كرد پەیامی دڵنیایی و هاوبەشی بە پێكهاتەكان بدەن، هەروەها ئاماژەی بۆ قوربانی باوكان كرد وداوای لە رۆڵەكان كرد لەسەر ڕێگای ئەوان برۆن و هۆشداری دا لە هەر گوتارێكی تایفی و خۆپەرستی كە ئامانجی ئەوەیە خەڵك بۆ چوارگۆشەی یەكەم بگەڕێنێتەوە و گوت ئێستا ڕۆژی خۆشەویستی و یەكگرتنە.

    بەڕێز حەكیم بانگەوازەکەی نوێکردەوە بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە بە گرنگیدان بە توێژی فەرمانبەران و جووتیاران و بەڵێندەران بۆ بەردەوامبوونی چەرخی ئابووری و دابینکردنی هەلی کار و گەیشتن بە ئاسایشی خۆراک و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان، متمانەی خۆی دەربڕی کە عێراق بەسەر تەحەدای ئابووری و هەروەها تەحەددای ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا زاڵ دەبێت، بۆ عێراق هێڵێکی بەرزبوونەوەیە، هەروەها ستایشی هەموو ئەو هەوڵانەی کرد کە لە ئەنجامدا بووە هۆی پاراستنی وڵاتەکەی سەقامگیری و دەستکەوتەکان و زاڵبوون بەسەر تەحەداکەدا تا کەمترین زیان بچینە دەرەوە.

    Related News