• سەید حەكیم لە زانكۆی كەركووك: فرەیی ئابووری و ڕاكێشانی وەبەرهێنان و باشتر كردنی دۆخی كۆمەڵگا پێشینەكانی عێراقە

    2026/ 10 /07 

    سەید حەكیم لە زانكۆی كەركووك: فرەیی ئابووری و ڕاكێشانی وەبەرهێنان و باشتر كردنی دۆخی كۆمەڵگا پێشینەكانی عێراقە


    بەڕێوز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت سەردانی زانكۆی كەركووكی كرد و لەوێ چاوی بە سەرۆكی زانكۆ دكتۆر عومران جەمال حەسەن كەوت لەگەڵ كۆمەڵیك ڕاگری كۆلیژەكان و قوتابیانی زانكۆ، لەم دیدارە سەید حەكیم باسی گرنگی ئامادەبوونی مەیدانی بۆ گەڕان بەدوای زانست كرد و گوتی بنیات نانی مرۆڤ پەیوەستە بە بنیاتنانی زانستی و و داوای كرد بایەخی زۆر بە زانكۆی كەركووك بدرێت.

    . بەرێز سەید حەكیم ڕایگەیاند کە عێراق لەژێر کاریگەری ڕووداوەکانی ناوچەکە بووە، هەروەها ستایشی هەموو ئەو هەوڵانەی کرد کە بۆ پاراستنی سەقامگیری و دەستکەوتەکان و کەمکردنەوەی زیانەکان دراون، جگە لەوەش داوای کۆتایی هێنانی بەو قەیرانەی ناوچەکە کرد کە زیانی گەورەی بە عێراق و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دەگەیەنێت..
    بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە ئەولەویەتەکانی ئێستای عێراق زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتە بەڕێژەی توانا و دانیشتوان و پێداویستییە داراییەکانی عێراق، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی لەڕێگەی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان کردەوە.

    سەماحەتی داوای لە نوخبەکان کرد لە ماوەیەكی درێژخایەندا ڕای گشتی لە ئەرێنی ئەم هەنگاوانە ئاگادار بکەنەوە، ئەمە جگە لە هەمەچەشنکردنی دەروازەكانی هەناردەکردنی نەوت و کردنەوەی بازاڕی نوێ لە ڕێگەی هەردوو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست و دروستکردنی هاوبەشی ئابووری کە ڕەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیری عێراق دەبێت، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی هەمه جۆرکردنی ئابوری و هاندانی کەرته بەرهەمهێنەكانی وەك کشتوکاڵ و پیشه سازی و گه شتوگوزار و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیای هاوچەرخ کردەوە، هەروەها داوای كرد بەشێكی پارەی نەوت بۆ پرۆژەكان و بۆ باشكردنی ژێرخان شاری كەركووك سەرف بكرێت.
    . لەكۆتاییدا بەڕێز حەكیم داوای پاراستنی دەوڵەت و واقیعی کۆمەڵایەتی کرد و ستایشی هەموو ئەو هەوڵانەی کرد کە بوونە هۆی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، هەروەها بانگەوازی بەڕێوەبردنی فرەچەشنی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی دووپاتکردەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە دۆخی هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵایەتی وایکرد داعش شارەکانمان داگیربکات و بووە هۆی ئەو ڕووداوانەی کە ڕوویاندا، و وەک مەرجێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی کۆمەڵایەتی، و کەرکوکی بە هێمای پێکەوەژیان و پێشەکییەک بۆ بەدیهێنانی لە سەرتاسەری عێراق لە نێوان پێکهاتەکاندا زانی..
     

    Related News