سەید حەكیم: قۆناغی داهاتوو پێویستی بە بەردەوامبوون و یەكگرتن و تۆكمە كردنی ڕیزەكان هەیە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە ئوسامە نوجێفی سەرۆكی پارتی موتەحدون كرد، لەم دیدارە باس لە كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەولەتی كردەوە و گوتی ئەوە بەڵگەی چاكبوونەوەی عێراق و لابردنی لاپەڕەی تیرۆرە.
سەماحەتی داوای كرد بەردەوام بوون و یەكگرتن هەبێت لە قۆناغی داهاتوو و ریزەكان تۆكمە بكرێتەوەبۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئاستەنگەكان ببینەوە، لەپێش هەموویان ئاستەنگی ئابووری لەبەر ئەوەی عێراق بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكە زۆرترین زیانی بەركەوتوە.