سەید حەكیم: رۆژی سەروەری نیشتمانی پەیامێكی چاكبوونەوەیە و كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی وێستگەیەكی گرنگی عێراقە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بەكۆمەڵێك سەركردە و كادیرانی ئافرەت لە رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە شاری كەربەلای پیرۆز، هەروەها پیرۆزبایی رۆژی سەروەری نیشتمانی و كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لێكردن.
بەڕێزیان ڕوونیکردەوە کە نزیک بوون لە ئیمام حسێن ( د.خ) بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە، ئاماژەی بەوەشکرد کە پڕۆژەکانی چاکسازی کەوتوونەتە ژێر هەڵمەتی بە ئامانجگرتن و جەختی لە گرنگی داوای یارمەتی لە خودا و پشت بەستن بە خودا و سەبرگرتن لە بەرامبەر ئاستەنگەکاندا کردەوە هەروەها داوای لە خەڵکی حیکمە کرد کە بەرگەی سەختییەکان بگرن و پابەندبن بە ڕێبازی چاکسازیخوازانە، ڕوونیشیکردەوە کە پڕۆژەکانی چاکسازی پێویستیان بە سەرکردەیەکی ناوازە و نەتەوەیەکی تێگەیشتوو و سەبر و گوێڕایەڵی هەیە.
لە كۆتاییدا سەیدحەكیم ئاماژەی بەوەدا کە بە ئامانجگرتن لە دوو ئاراستەوە سەرچاوە دەگرێت: یەکەم، لەوانەی کە بەهۆی شێواندنەکانەوە بەلاڕێدا چوونە و سەریان لێ شێواوە، دووەمیش لەوانەی کە ئەجێندا و پڕۆژەی خۆیان هەیە و پڕۆژەکانی چاکسازی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆیان و بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەبینن.
لەكۆتاییدا داوای كرد ڕوونکردنەوەی دۆخەکە بۆ ئەو کەسانەی سەرلێشێواون، ڕوونکردنەوەی بابەتەکان و دەرئەنجامەکانی، جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوون بە ڕێبازی حیکمەت و پرۆژەکەی و بە شانازییەوە ناسنامەی بزووتنەوەکە ڕابگەیەنرێت، هاوکات جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی تێگەیشتن لە دۆخی سیاسی گشتی و گواستنەوە لە قۆناغی بڵاوکردنەوەی هۆشیارییەوە بۆ قۆناغی کاریگەریی کاریگەری...