• سەید حەكیم: نوێكردنەوەی تەشریعات و ئاسانكردنی ڕێوشوێنەكان پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری باشتر دەكات

    2026/ 09 /19 

    سەید حەكیم: نوێكردنەوەی تەشریعات و ئاسانكردنی ڕێوشوێنەكان پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری باشتر دەكات

     
    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز عەتوان عەتوانی پارێزگاری بەغدا كرد و لەم دیدارە باس لە دۆخی خزمەتگوزاری بەغدای پایتەخت كرا لەگەڵ رێوشوێنی تایبەت بۆ ئەوەی دۆخەكەی باشتر بكرێت و لەگەڵ قەبارەی شارەكە بگونجێت و داواشی كرد هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی بەرپرس و وەزارەتەكان لەم ڕووەوە هەبێت.
     
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە حكومەتە خۆجێیەكان گرنگی خۆیان هەیە لە هاوكێشەی حكومەت خۆجێیەكان و ڕوونیشی كردەوە كە حكومەتە خۆجێیەكان ڕاستەیەكی دەستوورین و بناغەی لا مەركەزییەتن كە لە دەستوور هاتوە و داواشی كرد بایەخ بە كردنەوەی ڕێگای خێرا و بازنەیی بدرێت بۆ ئەوەی قەڵباڵخی هاتوچۆ چارەسەر بكرێت و داواشی كرد قەزا و ناحیەكانیش لە خزمەتگوزارییەكان و پرۆژەكان بێبەش نەبن.

    بەڕێزیان داوای کرد زۆرترین داهات و پشت بە تەنها بودجەی پارێزگا نەبەسترێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەرفەتی زۆر هەیە کە دەتوانێت نەختینەیی دارایی بۆ پڕۆژەکانی پارێزگا دابین بکات، هەروەها داوای هاوکاری لە بەهرەمەندە زانستییەکان و زانکۆکان کرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە چارەسەرنەکراوەکان، لەگەڵ پێویستی نوێکردنەوەی یاسایەک کە ڕێکارەکان ئاسان دەکات و بەشدارە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان..
     
    لەكۆتاییدا ئاماژەی كرد بە پتەوكردنی هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەكان كە پەیوەستە بە حكومەتی نێوخۆیی بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن.

    Related News