سەید حەكیم: ئەكتیڤكردنی ڕێكەوتنەكانی عێراق و ئەڵمانیا گۆڕینی بۆ پرۆگرامی كار بەرژەوەندی هەردوو وڵات پتەوتر دەكات
سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز دانیار كریبیر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا كرد و لەم دیدارە باسی پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و بەرلین كرا لەگەڵ پتەو كردنی بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو ولاتی دۆست بكات، سەماحەتی داوای كرد دوایین سەردانی سەرۆك وەزیران لەم دواییە بۆ ئەڵمانیا بقۆزنەوە بۆ ئەوەی ڕێكەوتنە واژۆ كراوەكان بخەنە بەرنامەیەكی كار و هەورەها پێشوازی خۆی بە هاتنی كۆمپانیا ئەڵمانییەكان كرد بۆ عێراق لەبەر ئەوەی ئەزموون و ناوبانگی زۆر باشیان هەیە.
سەماحەتی ئاماژەی بە ڕكابەرییەكانی سروشتی عێراقی كرد و دووپاتی كردەوە كە عێراق بەهۆی ئاستەنگی ئابووری لە مەینەتی دایە، ئەوەش بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكەیە كە كاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت كردوە كە بڕبڕەی پشتی بودجەی عێراق پێك دەهێنێت.
هەروەها جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پەند وەرگرتن لە قەیڕانی ئێستا بۆ ئەوەی كار لەسەر فرەكردنی ئابووری بكەن و دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوتیش بۆ بازارەكانی جیهان زیاتر بكرێت.
سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ چارەسەری كێشەی ڕادەستكردنی چەك بەدەستی دەوڵەت بەپێی گفتوگۆ و لێك تێشگەیشتن و بەگوێرەی ساتێك كە عێراق دیاری بكات، ڕوونیشی كردەوە كە چارەسەری چەكی دەرەوەی سنووری دەوڵەت داواكارییەكی عێراقییە و ڕاستیەكی دەستوورییە و بەرژەوەندییەكی نیشتمانییە و هەموو ئەركەكانی ولاتانی بەرز نرخاند لە گەڕانەوەی سەقامگیری ئەمنی وسیاسی و كۆمەلایەتی.