سەید حەكیم: عێراق لەڕووی ئابووری زیانی بەركەوتوە بەهۆی پەرەسەندنی دۆخی ناوچەكە و سەقامگیریش داواكاری هەمووانە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد خەفاجە باڵیۆزی میسر لە بەغدا كرد و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو ولات و ڕكابەرییەكانی ڕووبەڕووی ناوچەكە بووەتەوە كرا لەگەل ئەو ڕكابەرییانەی لەم قۆناغە ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە.
سەماحەتی گرنگی دەولەتێكی وەك میسری لە سیستەمی عەرەبی و ئیسلامی دووپات كردەوە لەبەر ئەوەی كەلتوور و رۆشەنبیری هەیە و داوای كرد خاڵە هاوبەشەكانی هەردوو ولات بقۆسترێنەوە بۆ ئەوەی خزمەتی هەردوو ولات و بەرژەوەندییە هاوبەش و دۆسێیەكانی هەردوو وڵات بكات، جەختیشی كردەوە لەسەر سوود وەرگرتن لە ئەزموونی میسر لە دووبارە ئاوەدان كردنەوە و بنیاتنان.
سەماحەتی حەکیم جەختی لە پێویستی گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە ناوچەکە و وەستاندنی پەرەسەندن و گۆڕینی بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە زیانەکانی عێراق کرد کە لە ئەنجامی ئەم هەڵکشانە پێی كەوتوە، لە ڕووی دابەزینی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی هەمەچەشنکردنی ئابووری و هەمەچەشنکردنی هەناردەکردنی نەوت کرد لە ڕێگەی هەردوو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاستەوە.
لەكۆتاییدا سەید حەكیم ئاماژەی بە گرنگی سنووردارکردنی چەک بۆ دەوڵەت بەگوێرەی کات و میکانیزمی عێراقی کرد، بەو پێیەی مەلەفەکە داواکارییەکی عێراقییە و ڕاستییەکی دەستوورییە، ستایشی ئەو هەوڵ و قوربانیدانانەی کرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و گەڕاندنەوەی خاک و دەوڵەتدا دراون...