• سەید حەكیم: پاشەكشەی بەرهەم هێنانی نەوت و هەناردەی نەوت ڕكابەرییە و هەلێكە بۆ دووبارە بنیاتنانی ئابووری

    2026/ 09 /07 

    سەید حەكیم: پاشەكشەی بەرهەم هێنانی نەوت و هەناردەی نەوت ڕكابەرییە و هەلێكە بۆ دووبارە بنیاتنانی ئابووری


    لەمیوانخانەی شێخ عەلی ئاغا عوزێری، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، چاوی بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی شاری هەولێر كەوت، سەرەتا پیرۆزبایی هاتنی لەدایك بوونی پێغەمبەری پیرۆزی لێكردن و ئاماژەی كرد كە كاریگەری ئەخلاقی ژیاننامەی پێغەمبەر (د خ) لەسەر بێت هەمیشە كەسێكی سادە و بێ فیزبووە.
    سەماحەتی گوتیشی كە سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییە لەگەڵ گەلی كوردستان و وەبیرهێنانەوەی ئەو پەیوەندییە مێژووییەیە گە لەسەردەمی ئیمام موحسین حەكیم سەری هەڵدا و گوتیشی ئەو پەیوەندییە دەبێت وەك میراتێك بۆ نەوەكانی داهاتوو بمێنێتەوە.
    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەو ڕكابەرییانیە ئێستا ڕووبەڕووی عێراق بوەتەوە كە خۆی لە قەیرانی ئابووری دەبینێتەوە بەهۆی پاشەكشەی بەرهەم هێنانی نەوت و هەناردە كردنی و ڕوونیكردەوە كە ئەو ڕكابەرییانە هەلێكە چانسی زۆری تێدایە بۆ ئەوەی بكرێتە چیڕۆكی سەركەوتن ..

    Related News