سەید حەكیم: عێراق قەیرانی سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی تیپەڕكردوە و ئێستا ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری دەبێتەوە
لەدەستپێكی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزە نیشتمانییەكانی گەل چاوی بە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كەوت و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا لەگەڵ سروشتی ئەو شایستانەی لەقۆناغی داهاتوو چاوەڕێی عێراق دەكات، هەروەها ستایشی ئامادەبوونی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە بەغدا كرد لەگەڵ پەیوەندی كردنی بە هێزە سیاسییەكان.
سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە هاوپەیمانێتیەكانی پێشوو بگەڕێتەوە لەوەی بەشداری بنیاتنانی ئەزموونی عیراقییان كرد و دووپاتی كردەوەش كە گرنگە ئەو ڕكابەرییانە بە نەفەسێكی نیشتمانی و یەكڕیزی و خۆڕاگری ناوخۆیی بێت بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت چۆن قەیرانی ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی تێپەڕ كرد بەیكگری رۆلەكانی بەهەمان شێوەش ئێستا ڕكابەری ئابووری و ئاستەنگی ئابووری هەیە لەگەل كەمی پارەی نەختینە كە بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكە ڕوویداوە.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەت و دانانی وەزیری كارامە بۆ وەزارەتەكان لەسایەی ڕكابەرییەكانی ئێستا و داوای كرد ئەركەكان چڕ بكەنەوە و دیدەكان یەك بخەن بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەو وەزارەتانە.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم و سەرۆكی هەرێم پاڵپشتی خۆیان بۆ هەڵمەتی نەهێشتنی گەندەڵی دەربڕی لەگەڵ هەوڵدان بۆ تەشریع كردنی یاسای گرنگی پەیوەندیدار بە دۆخی نیشتمانی بۆ ئەوەی كیانی دەستووری دەوڵەتی عیراق تەواو بكرێت، سەماحەتی حەكیم جەختیشی كردەوە لەسەر پەیڕەوی كردنی دەستوور و یاساكان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدرالی و حكومەتی هەرێم.