سەید حەكیم: كرانەوەی عێراق بەسەر دەوروبەری و جیهان بەرژەوەندییەكانی پتەوتر دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز بافل تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد و لەم دیدارە باسیان لە پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و ناوچەكە كرا و سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی گغتوگۆ و لێكتێگەیشتن گرنگە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.
سەماحەتی داوای كرد بە یەكڕیزی و بە نەفەسێكی نیشتمانی و یەكگری ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان ببنەوە و جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی دەستكەوتە ئەمنییەكان و كۆمەلایەتییەكان و قۆستنەوەی ڕكابەرییەكان بەگۆڕینییان بۆ هەلی سەركەوتن و چیرۆكی سەركەوتن، هەروەها ڕكابەری ئابووری لەپێشینەی ڕكابەرییەكان دانا لەبەر ئەو ڕووداوانەی لە ناوچەكە ڕوودەدات و كاریگەری لەسەر عێراق.
سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر دەستگرتن بە بنەمای عێراق بە كرانەوە بەسەر دەوروبەری و بەسەر جیهان و داوای كرد ململانێی ناوچەكە بەكۆتا بێت و سەقامگیری بگەڕێتەوە، دووپاتیشی كردەوە كە پاڵپشتی هەوڵەكانی حكومەتی عیراقی دەكات بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و جگە لەوەش پالپشتی ڕێرەوی چاكسازی و گەشەپێدان دەكات.