سەید حەكیم داوای حكومەتێكی كارامە دەكات بۆ ئەوەی بە باشی ڕووبەڕووی ركابەرییە ئابووری و چاكسازییەكان ببێتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز كوحسن مەندەلاوی سەرۆكی پارتی ئەساسی عێراقی كرد.
لەم دیدارە باس لە پیشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا، هەروەها باس لە دۆسێی تەواوكردنی كابینەی حكومی و پێویستی خێرا ئەنجامدانی كرا و سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر دیاریكردنی كەسی كارامە و شایستە بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتە بەتاڵەكان، هەروەها پالپشتی خۆی بۆ حكومەتی زەیدی دووپات كردەوە بەتایبەتی سەبارەت بە ڕێرەوی گەشەپێدان و چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی، هەورەها دووپاتی كردەوەش كە گرنگە یاسای تازە تەشریع بكرێت كە پەیوەست بێت بە هاولاتیان و بەرژەوەندییەكانیان كە ئەوەش دەبێتە هۆكار بۆ تێپەڕكردنی ڕكابەرییەكانی ئێستا و بەدی هێنانی سەقامگیری و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی هەموو یەكگر بن و خۆڕاگر بوون بۆ تێپەڕكردنی ئەو قەیڕانەی ولأت پێیدا تێپەڕ دەبێت.