سەید حەكیم داوا دەكات ئابووری لەڕیگای كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكەنەلۆژیا فرە بكرێت
لەمیانەی دیداری لەگەڵ كۆمەڵێك سەكردەكانی ڕێكخستنەكانی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە پارێزگای زیقار سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی ئەركی ئەوانی بەرز نرخاند لە پێناو شەهیدان و لەپێناو پرۆژەی حیكمە و خزمەتكردنی خەڵكی.
سەماحەتی ئاماژەی بۆ ئامادەبوونی ملیۆنی لە چلە كرد لەگەل ئەو بەخشین و میواندارییەی عیراقییەكان تێیدا دەركەوتن، لێرە نایابترین دیمەنی بەخشینمان بینی، ڕوونیشی كردەوە كە لە هەموو سەردانێكی چلەكە وەك خولێك وایە بۆ ئەوەی لەڕووی دەروونی هەڵەكانمان چاك بكەینەوە و لاپەڕەیەكی تازەش هەڵبدەینەوە.
هەروەها سەید حەكیم بەرەکەتی بە هاتنی مانگی ڕەبیعی یەكەم ڕاگەیاند و گوتی مانگی لەدایک بوونی مامۆستای بوونەوەرەکان و پێغەمبەری خودا (دوعا و سەلامی خوای لەسەر بێت و بنەماڵەکەی و نەوەکەی، ئیمام جەعفەر بن محمد ئەلسادق (سلاوی خودای لێبێت) ، هەروەها ڕوونیکردەوە کە پێغەمبەری خودا (د خ) لەنێو پێغەمبەران زۆرترین كێشەی تووش ببوو، و ئەوەش وانەیەکی گرنگی تێدایە کە ڕووبەڕووبوونەوە و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی وا دەکات وەڵامدەرەوە ئامادە بێت بۆ هەڵمەتەکانی بە ئامانجگرتن و بۆردومانکردن و وەڵامدەرەوە ناتوانێت بێبەری بێت لێیان، ئامانجکردن و تا ڕووبەری ڕووبەڕووبوونەوە گەورەتر بێت، ئاستی ئامانجگرتن زیاتر دەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پێویستی ڕوونکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەوەی كە خەڵك سەرلێشێواو دەکات. بەڕێزحەكیم جەختی لەوە کردەوە کە پشکی حیکمەتی بە ئامانجگرتن گەورەترین بووە لە ئەنجامی ڕادەی کاریگەری و مێژوو و بەخشین و جووڵە، جەختی لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمە بە کاری مەیدانی و چالاکیی زیاتر و خزمەتکردنی خەڵک کردەوە.
سەبارەت بە لایەنی خزمەتگوزاری كە پەیوەستە بە حیكمە و فەلسەفە و كوالیتی و كاركردن لەسەر ئەوەی خەڵك شت وەربگرن و بكەونە ژێر كاریگەرییەوە و دووپاتیشی كردەوە كە پەیوەندییەكە نێوانیان ڕاستەوخۆیە.
سەبارەت بە دۆخی ئابووری سەماحەتی سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر وەرگرتنی وانەكان لەو قەیڕانە و كاركردن بۆفرەكردنی سەچاوەكانی داهات لەڕیگەی پێنجینەی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا، لەگەڵ فرەكردنی دەروازەكانی هەناردە كردنی نەوت و گوتیشی عیراق وڵاتێكی دەوڵەمەندە بە سەرچاوەكان بەڵام لەئێستادا بەهۆی كەمی نەختینە بەهۆی وەستانی هەناردەكردنی نەوتەكەی بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكە دەناڵێنێت.