• سەید حەكیم لە میوانخانەی شێخ فارس ئەلفەهداوی: ئەنبار هەموو بنەمایەكی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەكی ئابووری سەرەكی بۆ عیراق

    2026/ 07 /15 

    سەید حەكیم لە میوانخانەی شێخ فارس ئەلفەهداوی: ئەنبار هەموو بنەمایەكی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەكی ئابووری سەرەكی بۆ عیراق


    لە میوانخانەی شێخە فارس تەها ئەلفەهداوی بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانەتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، پێشوازی لە كۆمەڵێك شیخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی ئەلبوفەهد و كۆمەڵێك هۆزی دیكەی ئەنباری كرد و سەرەتا باسی پەیوەندی مێژوویی لەسەردەمی مەرجەعیەتی ئیمام حەكیم لەگەڵ هۆزەكانی ئەنبار كرد، گوتیشی ئەوە ئەرسێكە بۆ نەوەكانی داهاتووش دەمێنێتەوە.
    بەڕێز حەكیم ڕوونیكردەوە كە عێراق بەسەر تیرۆر زاڵبوو ئێستاش ئەمن و ئەمان گرنگترین سیمای عێراقە و ڕونیكردەوەش كە تیرۆر هەوڵی دا عێراقییەكان بەگژیەك بچن بەهۆكاری تایفی بەلام لە ڕاستیدا فرەیی سەرچاوەی دەوڵەمەندبوونی كۆمەڵگەی عێراقییە.
    . بەڕێزیان گوتی: سەردانەکەمان بۆ ئەنبار ئامانجی کۆمەڵایەتی و بەهێزكردنی پەیوەندییە لەگەڵ شێخ و کەسایەتییە دیارەکان و خەڵکی ئەنبار” هەروەها داوای قووڵکردنەوەی خۆشەویستی و پەیوەندی لەناو یەک نەتەوەدا كرد.

    بەڕێز حەکیم ڕایگەیاند کە عێراق بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە نەوت دەبەستێت بۆ بودجە و داهاتەکانی، هەروەها بارودۆخی ناوچەكە ڕێگر بووە لە هەمەچەشنکردنی، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بەدەست قەیرانی نەختینەییەوە دەناڵێنێت نەک قەیرانی تواناکان و داوای وەبەرهێنان لە ئاستەنگەکاندا بکات بە دۆزینەوەی چارەسەری ئابووری و کۆکردنەوەی کەرتەکانی بەرهەمهێنانی وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان، و تەکنەلۆژیای هاوچەرخ، ڕوونیکردەوە کە ئەنبار خاوەنی ئەو ئاستەنگانەیە تواناکان لە هەموو ئەم بوارانەدا هەیە.
    لەكۆتاییدا سەید حەکیم داوای هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردن کرد، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە چالاککردنی بۆرییە نەوتییەکان هاوبەشی بەهێز دەکات و عێراق دەکاتە ئامانج بۆ بازاڕە نوێیەکان، لە کاتێکدا عێراق هەوڵدەدات بەرهەمهێنان بۆ نۆ ملیۆن بەرمیل بەرزبکاتەوە، ئەمەش پێویستی بە هێنانەکایەی وەبەرهێنانی بیانی هەیە لە کۆمپانیا گەورەکانەوە،هەروەها ئاماژەی بە گرنگی ڕزگاربوون لە دۆخی بیرۆکراتی کرد...

    Related News