• سەید حەكیم داوا دەكات تواناكانی كەركووك بقۆسترێتەوە و ئەركی هەواڵگریش تۆكمەتر بكرێت

    2026/ 07 /06 

    سەید حەكیم داوا دەكات تواناكانی كەركووك بقۆسترێتەوە و ئەركی هەواڵگریش تۆكمەتر بكرێت

     
    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز محەمەد سەمعان پارێزگاری كەركووك كرد و لەم دیدارە باسی دۆخی خزمەتگوزاری شارەكە و چاكسازییەكانی حكومەتە خۆجێیەكان كرا.
     
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان و سەرپەرشتی كردنی ناحیە و قەزایەكان و گوندەكان و ڕوونیكردەوە كە سەركەوتنی كەركووك سەركەوتنی هەموو عیراقە لەبەر ئەوەی كەركووك عێراقێكی بچووكراوە و هەموو جۆرە پێكهاتەكانی لەخۆ گرتوە.
    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر بەقەراركردنی یاسای پارێزگاكان و ڕوونیكردەوە كە ئەو یاسایە دەتوانێت هەموو كێشەكانی حكومەتە نێوخۆییەكان چارەسەر بكات و وای  لێبكات و زیاتر لە هاوڵاتیان نزیك ببێتەوە، لەڕێگەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ڕاستەوخۆ و پرۆژەكان..
    هەروەها داوای كرد پەیوەندی كردن بە بەهرەمەندانی شارەكە هەبێت لەهەموو پێكهاتەكان بۆ ئەوەی سوود لە تواناكانیان لە هەردوو بواری گەشتیاری و پیشەسازی وەربگیرێت.

    لەكۆتاییدا سەید حەكیم داوای كرد ئەركی ئەمنی و هەواڵگری بەردەوام بێت بۆ لێدانی پێگە و حەشارگەكانی تیرۆرستان و گوتیشی تیرۆر دسپێشخەری سەربازی لەدەستداوە بۆیە پێویستە ڕێگا نەدرێت بەهیچ شێوەیەك خۆیان كۆبكەنەوە و هەناسە وەربگرنەوە.

    Related News